دەستت بە کەوگیر بی، چاوت لە فەقیر بی
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (دەستت لە کەوگیر بی، چاوت لە فەقیر بی)، کەوگیر، شێوەی کەوچکێکی گەورەی هەیە کلک درێژە و سەرەکەی پانی کونیلەدارە، بۆ تێکردنی هەموو پڵاوێکی وەکوو (برنج و ساوار و قەرەخەرمان و گەنمەکوتاو و...تاد) بەکاردەهات، ئەو کەسانەی لە بۆنەکانی مەولود و زەماوەند و پرسەکاندا کەوگیریان بەدەستەوە بوو، بەکابانی سەرەکی دابەشکردنی پەراو-پڵاوەکە دادەنرا، دەبووایە چاوی هەموو میوانان و ئامادەبووانی بدیبووایە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بەکەسێکی خواپێداو و دەوڵەمەند، کە خودا ئەمڕۆ شتێکی پێدابێت بۆ ئەوەی ئاوڕ لە هەژاران بداتەوە دەوترێت: دەستت لە کەوگیر بی، چاوت لە فەقیر بی. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 10