ناونیشانی بابەت:یەڵدا عەباسی کۆنسێرتێکی موزیک و گۆرانی لە میونشن ساز کرد
#یەڵدا عەباسی#، کچە هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی #کوردستان#، بە ساز و دەنگە چیاییەکەی لە ماوەی ساڵێکدا چەندین ئاهەنگ و کۆنسێرتی هونەری لەگەڵ تیپێکی پڕۆفیشناڵ لە ژەنیارە ناسراوەکانی ئەڵمانیا ساز کردووە و لە بەردەوامی چالاکییە هونەرییەکانیشدا لە شاری میونشن بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕەوەندی کوردی کۆنسێرتێکی موزیک و گۆرانی ساز کرد.
لە کۆنسێترتەکەیدا چەپکێک لە بەرهەمە فۆلکۆرییەکانی چڕی و پاشان دوو بەرهەمی نوێی گۆرانی وەک سوپڕایزێک پێشکەشی هەوادارانی کرد.
یەڵدا عەباسی لە لێدوانێکی بۆ کوردستان24دا وتی: ئامانجی من لە سازدانی ئەو زنجیرە کۆنسێرتانە نیشاندانی توانا و بەهرەکانی ژنانی کوردە لە هەندەران و دووپاتکردنەوەی ئەو گەنجینە دەوڵەمەندەی کولتور و موزیکی کوردییە، کە ئێستا زۆربەی نەتەوەکان لە هەوڵدان بۆ کەڵک وەرگرتن لەو فەرهەنگ و کولتورە جوانەی ئێمە و چەندین جاریش هونەری ئێمە وەرگیراوە و بووە بە هەوێنی بەرهەمە بیانییەکان، لەم کۆنسێرتەشدا هەوڵمدا بەشێک لەم گۆرانیە فۆلکۆرییانە بڵێمەوە، کە تا بە ئەمڕۆش دەگات لە دڵی خەڵکی چوارپارچەی کوردستان و هەندەراندا هێشتا زیندوون، بەڵام پێویستیان بە داڕشتنەوە میلۆدییەکی نوێیە و دەکرێت بە ستایلی خۆم گۆڕانکارییان لێبکەم. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 601
Scrivi il tuo commento su questo articolo!