لەدزی وابی هەموو کەس دزه
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (لە دزی وابی هەموو کەس دزه) ، لە کەلتووری ئیسلامەتیدا دەگێڕنەوە، کابرایەکی لایدە دەیەوێت بچێتە گوندێکەوە لە ڕێگادا تووشی سێ کەس دەبێت لەکات و شوێنی جیاوازدا، سەبارەت بە و گوندەی دەیەوێت بچێتە ناوییەوە پرسیاریان لێ دەکات، کەسی یەکەم دەڵێت: هەموو خەڵکەکەی خواناسن، کەسی دووەم دەڵێت: نوێژکەر و نوێژنەکەری تێدایە، کەسی سێیەم دەڵێت: پڕ لە خوانەناسە، هەرسێ کەسەکە خاسیەتی خۆیان کردووە بە بنەمای وەڵامی پرسیاری لایدەیەکە و گشتاندوویانە بەسەر خەڵکی ئاواییەکە لە کوردەواریشدا هاوشێوەی ئەو چیڕۆکە چەندین ئیدیۆمی گوزارشت لەو بارودۆخەمان هەیە وەکوو: لەدزی وابی هەموو کەس دزه.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 215