ئێک جار بە بەفرێ ئەرێن سارد
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ئێک جار بە بەفرێ ئەرێن سارد) ، لە #کۆیە# دەڵێن: یەکجار بەبەفری دەرێن ساردە) ، ساردی بەفر کراوە بەچەقی گفتوگۆ لەسەر بابەتێک هەڵناگرێت بوترێت زۆر سارد نییە یان کەی ساردە؟ هەموو ئەوانە زیادەن سەبارەت بەقسەکردن لەسەر ساردی بەفری، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بۆ وەڵامدانەوەی بابەتێک کە قسە و مامەڵە و چەلەحانێ و دەمەقاڵی هەڵنەگرێت لە خۆشناوەتیدا دەوترێت: ئێک جار بە بەفرێ ئەرێن سارد. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 269
Scrivi il tuo commento su questo articolo!