بەڕێز مەکتەبی سیاسی پارتی کۆماری کوردستان
بەڕێز بنەماڵەی خوالێخوشبوو
پرسەنامە ...... پرسەنامە
بەداخێکی گەورەوە بەر لەساڵێک و لە ڕۆژێکی وەکوو ئەمڕۆ هەواڵی کۆچی دوایی نوسەر و سکرتێری گشتیی (پارتی کۆماری کوردستان) مامۆستا ( کرێکار عەلی حاجی ) مان پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و خێزان و منداڵەکانی و دۆست و هاوڕێکانی دەکەین و خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین و لەخوای گەورە داواکارین ئەوە دوا ناخۆشیتان بێت و خوای گەورە سەبوری و ئارامی بخاتە نێو دڵ و دەروونتان و خوالێخۆشبووش بەبەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات .
خوالێخۆشبوو نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی گەلەکەی بوو، تێکۆشەرێکی خۆنەویست بوو، هەموو تەمەنی خۆی لەپێناو خزمەتی گەلەکەی بەڕێکرد و ئاواتی ڕزگاریی و سەربەخۆیی کوردستان بوو، بە لەدەستدانی ئەم تێکۆشەرە مەزنە گەلی کوردستان سەرکردەیەکی دڵسۆز و قارەمانی لەدەستدا.
انا لله وانا اليه راجعُون.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی #بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان #
#22-10-2022#
[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 588
Scrivi il tuo commento su questo articolo!