دەگەر سەی سەر ڕەوێ ئەبا، دەگەر گورگی گۆشتییە خوا، دەگەر ساحێبی شینێ کا.
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (دەگەر سەی سەر ڕەوێ ئەبا، دەگەر گورگی گۆشتییە خوا، دەگەر ساحێبی شینێ کا)، لە #هەولێر# و #کۆیە# وتراوە: لەگەڵ گورگی گۆشتی دەخوات و لەگەڵ مەڕیش شینێ دەکات، لەو ئیدیۆمەی ناوچەی خۆشناوەتیدا سێ جووڵە و بزاوت و کار هەیە، کە هەموویان پەیوەستن بەیەک کارەوە ئەویش پاسەوانی ڕانەمەڕە لەلایەن سەگەوە بۆ ئەوەی گورگ مەڕەکان نەخوات و خاوەنی مێگەلەکەش ئاسوودە بێت کە سەگێکی دڕی هەیە و مەڕەکانی پارێزراون، بەڵام لێرەدا کەسێک سێ ئەرکان دەبینێت لە یەک کاتدا و لەسەر سێ داو یاری دەکات، کاتێک گەلەگورگ لە ڕانەکە دەدات لەگەڵ سەگەل لە پێشەوەی ڕەوەسەگەکە پەلاماری گورگەکان دەدات، هەر لە هەمان چالاکی ڕاوەدوونانی گورگاندا خۆی دەدزێتەوە و لەلایەکەوە لەگەڵ گورگەکان گۆشتی مەڕەکان دەخوات، پاشی ڕەوینەوەی بارودۆخەکەش دەم و لموزی پاک دەکاتەوە و لەگەڵ مەڕەکان بۆ لەدەستچوونی مەڕەکان شینێ دەکات، ئەمەش واتە کەسێک لەسەر سێ پەت یاری بکات لە خۆشناوەتیدا بۆ وەسفکردنی ئەو جۆرە کەسانە وتویانە: دەگەر سەی سەر ڕەوێ ئەبا، دەگەر گورگی گۆشتییە خوا، دەگەر ساحێبی شینێ کا. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 398
Scrivi il tuo commento su questo articolo!