لە شاری بەغدا قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی تێنسی سەر زەوی یانەکانی ئێراق بۆ یانە نایابەکان بەڕێوەچوو کە 12 یانە تێیدا بەشدار بوو .
لە ڕکابەرییەکانی ئەو قۆناغە ، تیپی تێنسی سەر زەوی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# توانیان بە ئاستێکی بەرز ببینرێن و لە هەردوو یانەکانی (ئەلحوڕ و جەماهیر) یان بردەوە .
سەبارەت بەو سەرکەوتنانەیان ، ئالان سەلام ڕاهێنەر و یاریزانی یانەی پێشمەرگە بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاندو وتی ، تیپەکەمان خۆش بەختانە قەرەبووی شکستەکانی قۆناغی یەکەمی کردەوە و لەم قۆناغەدا کە ڕکابەرییەکانی لە پایتەختی ئێراق بوو ئەنجامەکانمان کاریگەر بوون و تیمەکانی بەشدارمان تووشی شۆک کرد بە سەرکەوتنە یەک لە دوایی یەکەکانمان .
ئالان وتیشی ، لە دوایی یارییەکانی قۆناغی دووەم لە ئێستادا لە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندین بە دوو بردنەوە و سێ شکست .
[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 474
Scrivi il tuo commento su questo articolo!