ناونیشانی بابەت: منداڵی سوار (breech presentation)
ئامادەکردن و نووسین: د. #کەژان کاوە تەها#
یەکێکە لە شێوازەکانی وەستانی کۆرپەلە لە ماوەی دووگیانیدا کە سمت و قاچی
کۆرپەلە لە خوارەوە و سەری لە سەرەوەی منداڵدانە.
لە ماوەی دووگیانیدا کۆرپەلە دەکرێت بە هەر بارێکدا بوەستێت و گۆڕانکاری لە شێوازی وەستانیدا ڕووبدات ئەمەش بەتەواوەتی ئاساییە تاوەکوو هەفتەی 36 بۆ 37ەمی دووگیانی و زۆرێک لە کۆرپەلە دەگەڕێنەوە باری ئاسایی کە سەری لەخوارەوە دەبێت و تەنیا 3 - 4٪ ی کۆرپەلە بە سواری دەمێننەوە.
=KTML_Bold=لە هۆکارەکانی بریتین لە:-=KTML_End=
- فرەدووگیانی
- شێوە زگماکییەکانی منداڵدان
- نەشتەرگەری منداڵدان.
- لەپێشبوونی وێڵاش
- زۆری یان کەمی شلەی ئەمنیۆن.
پێویستە پێش لەدایک بوونی کۆرپەلە و دوای هەفتەی 37 ی دووگیانی لەژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕی ژنان و منداڵبوون بیت ئەگەر پلانی منداڵبوونی سرووشتیت هەبێت چونکە لەباری کۆرپەلەی سوار منداڵبوونی سرووشتی گرانە و زۆربەیان بەنەشتەرگەری لە دایک دەبن بەتایبەت ئەگەر یەکەم منداڵبێت. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,253
Scrivi il tuo commento su questo articolo!