Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 522,918
Immagini 105,771
Libri 19,704
File correlati 98,643
Video 1,420
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
مێژووی دەزگای هەواڵگری لە فیرعەونەکانەوە بۆ CIA ئەمریکا
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مێژووی دەزگای هەواڵگری لە فیرعەونەکانەوە بۆ CIA ئەمریکا

مێژووی دەزگای هەواڵگری لە فیرعەونەکانەوە بۆ CIA ئەمریکا
ناونیشانی بابەت: مێژووی دەزگای هەواڵگری لە فیرعەونەکانەوە بۆ CIA ئەمریکا
ئامادەکردن و نووسین: #ئەردەڵان عەبدوڵڵا#

هیچ کاتێک حەزم بە بابەتی هەواڵگریی و ئەمنی نەبووە، لەوانەبێت لەمەشدا سەرقاڵبوونم بە ئەدەب و فکرەوە هۆکارێک بوبێت، بەڵام لەم ماوەیەی پێشوودا بە ڕێکەوت چاوم بە پەڕتووکێک کەوت، باسی مێژووی دەزگای هەواڵگریی دەکرد لە جیهاندا، ڕاستییەکەی ناوەرۆک و بابەتە گرنگەکانی ناو پەڕتووکەکە زۆر سەرسامی کردم و کۆمەڵێک زانیاریی سەیرم لەم پەڕتووکەدا دەستکەوت، بەتایبەتیی ئەوەی پەیوەندیی بە مێژووی چۆنێتی درووستبوونی دەزگای هەواڵگریی لە مێژووی کۆنەوە تاوەکوو ئێستا هەیە. ئەو پەڕتووکەش بە زمانی عەرەبی لە ژێرناونیشانی « تاریخ المخابرات من الفراعنة الی وکالة الامن القومي الامریکي NSA) کە لەلایەن « ۆلڤگانگ کریگەر» نووسراوە و « عەدنان عەباس عەلی» لە ئەڵمانییەوە کردوێتی بە عەرەبی.
ئەم نووسەرە ئەڵمانییە و مێژوونووسە و کەسێکی ئەمنیی و شارەزاییەکی زۆر باشی لە بواری هەواڵگری هەیە و کۆمەڵێک پەڕتووکی لەبارەی مێژووی دەزگای هەواڵگری هەیە. سەرەتا دەمویست بە زمانی ئەڵمانی ئەم پەڕتووکە بخوێنمەوە، بەڵام زەحمەت بوو بەم زووانە دەستم بکەوێت، دواتر کاتێک سەیری ژیاننامەی وەرگێڕەکەم کرد، سەیرم کرد لە ئەڵمانیا خوێندنی تەواوکردووە، دیارە شارەزایی باشی لە زمانی ئەڵمانی هەیە، بۆیە وازم لە چاپە ئەڵمانییەکە هێنا و دەستمکرد بە خوێندنەوەی بە عەرەبی.
=KTML_Bold=ناوەرۆکی پەڕتووکەکە=KTML_End=
ئەم پەڕتووکە زۆر بەوردی باسی پیشەی « سیخوڕی» دەکات، نووسەر وەکوو پیشە سەیری دەکات، سیفاتی سیخوڕ کێیە، کام توێژی کۆمەڵایەتی باشترین کەسن بۆ سیخوڕی، هەروەها هۆکارو ئامڕازەکان چین کە بەکاردێن بۆ ڕاکێشانی سیخوڕ. شێوازەکان لە کۆندا چۆن بوون و لە ئێستاشدا چۆنن. باسی مێژووی درووستبوونی هەواڵگری دەکات، سەرەتاش لە شارستانی میسرەوە دەستپێدەکات و دواتریش ئیمپراتۆریەتی فارسی گەشە بەم مەسەلەیە دەدات و پاشانیش زۆرێک لە دەوڵەتە مەزنەکانی ناوچەکە، لاسایی فارسەکان دەکەنەوە بەتایبەتیی «رۆم و بێزەنەتە». پاشان نووسەر باسی هەواڵگری دەکات لەلایەن خەلافەتی ئیسلامییەوە، بەتایبەتیی لە سەردەمی خەلیفە هارونەرەشیدا.
دواتریش نووسەر باسی هەواڵگریی دەکات لە دەوڵەتانی ئەوروپادا بەتایبەتیی لە فەرەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، ڕووسیا. لە کۆتاییشدا باسی مێژووی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا دەکات، خاڵی سەرنجڕاکێش ئەوەیە، ئەم دەزگایە لەلایەن بەریتانییەکانەوە دامەزراوە یان هاوکاریی ئەمریکییەکان کراوە بۆ دامەزراندنی. هەروەها باسی جەنگی هەواڵگری لە سەردەمی جەنگی ساردا لەنێوان ئەمریکا و ڕووسیادا دەکات. لە کۆتاییشدا باسی شێواز و ئامڕازی نوێی دەزگا هەواڵگرییەکان بەتایبەتیی لە جەنگی سایبری و ئەلکترۆنی و کۆمەڵێک بابەتی گرنگی تر، کە لێرەدا هەوڵ دەدەم باسی هەندێکیان بکەم.
=KTML_Bold=سیخوڕ کێیە؟=KTML_End=
نووسەر لەم پەڕتووکەیدا بەوردی باسی کاری سیخوڕیی دەکات و ئامانج و هۆکارەکانیشی بۆ خوێنەر دەخاتەڕوو، ئەو پێی وایە «سیخوڕ» کەسێکە کە دەتوانێت نهێنییەکانی دەوڵەت و حاکمێکی دوژمن ئاشکرا بکات، یان بە واتایەکی تر دەتوانێت دەستی بگات بە کۆمەڵێک زانیاری دەوڵەت، کە کەسێکی ئاساییی ناتوانێت دەستی پێ بگات.
دواتر نووسەر هەوڵی شیکردنەوەی کارو پیشەی سیخوڕیی دەدات و قسەش لەسەر خائین دەکات، نووسەر دەڵێت: سیخوڕ کەسێکە کە کار دەکات بۆ دەوڵەتێکی تر، گەرچی خائین کەسێکە خەڵکی وڵاتەکەیە و خیانەت لە نیشتمانەکەی دەکات، ئەمەش لەبەر کۆمەڵێک هۆکار.
لە ڕووی کەسایەتییشەوە، نووسەر پێی وایە «سیخوڕ» هەمیشە هەست بە نا ئارامی و ترس دەکات، چونکە لە ئەنجامی ئاشکرابوونی کارەکەی ڕووبەروی سزای گەورە دەبێتەوە کە لەوانەبێت کۆتایی بە ژیانی بهێنێت. هەروەها کەسایەتی سیخوڕ کەسێکی ڕارا و بەدگومانە، چونکە هەمیشە دۆشداماوە لەنێوان بەرژەوەندیی تایبەتیی خۆی و بەرژەوەندیی نیشتمانەکەی کە خیانەتی لێدەکات.
=KTML_Bold=سیماکانی کەسی سیخوڕ=KTML_End=
نووسەر پێی وایە کەسایەتی «سیخوڕ» دەبێت خاوەنی کۆمەڵێک سیفاتی تایبەتیی بێت لەوانە: کەسێکی بەڕێز بێت لە مامەڵکردن لەگەڵ خەڵکیدا وەکوو ئینگلیز دەڵێت: «جێنتلمان»بێت، لە ڕووی سیماشەوە کەسێکی سەرنجڕاکێش بێت، باوەڕی بەخۆی بێت و لە ڕووی عەقڵییشەوە کەسێکی زیرەک و ژیر بێت، هەر بۆیە بەشێکی زۆری ئەوانەی کە کاری سیخوڕییان بۆ دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا دەکرد لە ئەڵمانیا، کەسانی دەرچووی زانکۆ و ئەکادیمییە تایبەتەکان بوون. بە پێچەوانەوە دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیای خۆرهەڵات، زیاتر پشتی بە کەسانی کرێکار دەبەست کە باوەڕیان بە ئایدۆلۆژیای مارکسی هەبوو.
=KTML_Bold=کارەکانی دەزگای هەواڵگری=KTML_End=
نووسەر بەشێوەیەکی زانستی باسی دەزگای هەواڵگری دەکات و ئەرک و ئامانجەکانیشی دیاری دەکات کە خۆی لەم خاڵانەی خوارەوە دەبینێتەوە:
1-کۆکردنەوەی زانیاری لە بارەی دۆست و دوژمنەوە. واتە تەنیا دوژمنەکان ناکرێنە ئامانج بەڵکوو دۆستەکانیش.
2-کاریگەریی دانان لەسەر ڕووداوەکان بەشێوەیەکی نهێنی.
3-پاراستنی دەزگای هەواڵگریی لە هێرشی دەزگای هەواڵگریی دەوڵەتانی بییانی.
4-دزەکردن بۆ ناو دەزگای هەواڵگریی دەوڵەتانی بیانی.
5-پاراستنی وڵات لە دژی دوژمنە دەرەکییەکان.
6-چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆیییەکان.
پاشانیش نووسەر پێیوایە پێویستە دەزگا هەواڵگرییەکان پشکنین و لێکۆڵینەوەی ورد لەبارەی هەموو زانیاریی و هەواڵێک بکەن و لە ڕاستی و درووستی ئەو هەواڵ و زانیارییانە بکۆڵنەوە کە لە سەرچاوەکانیانەوە دەستیان دەکەوێت.
=KTML_Bold=ئەو کەسانە کێن کە دەبنە سیخوڕ؟=KTML_End=
نووسەر پێی وایە بەشی زۆری دەزگا هەواڵگرییەکان پشت بە کۆمەڵێک چین و توێژی تایبەت دەبەستن بۆ کاری سیخوڕی لەوانەش «خەڵکانی سەربە کەمە نەتەوەیی و ئاینییەکان» یان ئەو کەسانەی کە باوەڕیان بە ئایدیۆلۆژیایەکی تایبەت هەیە بۆ نموونە لە سەردەمی جەنگی سارد» کۆمۆنیست و چەپەکان» باشترین سیخوڕی دەزگای هەواڵگری سۆڤێت بوون، هەروەها کەسانی «لیبڕاڵ و ئازادیخوازیش» دەبوونە سیخوڕی ئەمریکا. هەروەها لە دێر زەمانیشەوە دیلەکان، بازرگانەکان، نێردە دیپلۆماتییەکان، پیاوانی ئایینی» لەم چین و توێژانەشدا، کەسانی سیخوڕ ڕادەکێشران بۆ ناو دەزگای هەواڵگری.
=KTML_Bold=بەبێ بوونی دەزگای هەواڵگریی و ئەمنی حوکم ناکرێت=KTML_End=
لە شارستانی هیدنی کۆنیشدا دەزگای هەواڵگری و ئەمنی ڕۆڵی گەورەیان گێڕاوە، بەتایبەتیی لە سەردەمی شانشینی «مائوریا»کە پادشا «چاندرا گۆپتا» لە ساڵانی 320 بۆ 297 پێش زایین حوکمی کردووە، لەوکاتەدا بیرمەندی هیندی « کاوتیلیا» وەزیر بووە، ئەم پیاوە بیرەمەندێکی سیاسیی و فکری گەورەی هیندوستان بووەو خاوەنی یەکێکە لە کۆنترین پەڕتووک لە بارەی ئیدارەو حوکمدارییەوە، پەڕتووکەکەی بەناونیشانی « ئارتها شاستراArthashastra، لەم پەڕتووکەدا نووسەر زۆر شتی لەبارەی شێوازی حوکمڕانی و ئیدارەی دەوڵەت و لە هەمووشی گرنگتر باسی گرنگی هەواڵگری کردووە. نووسەر لەمبارەیەوە دەڵێت: حوکمکردنی وڵاتێک بە بوونی دەزگای هەواڵگری و ئەمنی کارێک مەحاڵە.
دواتریش لە سەردەمی دەوڵەتی سەلجوقیدا کە لە سەدەی یانزەدا لەوپەڕی بەهێزیدا بوون، « نیزام ئەلمەلیک» کە وەزیرێکی فارس بووە، یەکێک بووە لە وەزیرە زیرەکەکان و پاشتریش لە نامەیەکیدا باسی هونەری حوکمڕانی دەکات و دەڵێت: پێویستە لەسەر پادشاکان ئاگاداری هەواڵی ڕەعیەت و سووپاکەیان بن، دەبێت هەموو شتێکی بچووک و گەورە لەناو وڵاتەکەیاندا بزانن، هەر بۆیە پێویستی بە بوونی دیوانێکی «پۆستە» هەیە، هەروەها دەبێت هەموو خەڵکیش بزانێت کە پادشا، چاو و گوێی لە هەموو مەملەکەتدا هەیە و ڕەعیەت لێی بترسن، ئەمەش سوودی بۆ پادشا و مەملەکەت هەیە.
=KTML_Bold=هارونە ڕەشید و 1700 ژنی سیخوڕ=KTML_End=
ئێمە زۆرجار کە باسی هارونەرەشید دەکەین زیاتر وێنەی پادشایەکمان دێتەوە یاد، کە کۆشکەکەی پڕیەتی لە ژن و کەنیزەک، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنج بوو لەلام، ئەم نووسەرە لەم پەڕتووکەدا باسی لایەنێکی تری هارون ڕەشید دەکات، کە ئەویش گرنگی دانێتی بە پرسی هەواڵگری، لەو کاتەدا بە « دیوانی بەرید» ناویان بردووە و لە ڕێگەی کۆمەڵێک کەسانی سیخوڕەوە، خەلیفە ئاگاداری هەواڵی مەملەکەتەکەی بووە، لە هەمووشی سەیرتر ئەوەیە کە هارون ڕەشید نزیکەی 1700 پیرە ژنی هەژاری بەناو شاری بەغدا و دەوروپشتیدا بڵاوکردۆتەوە، لە ڕێگەی ئەم ژنانەوە، هەواڵی ناو مەملەکەت و خێڵ و عەشیرەتەکانی ناو وڵاتی زانیووە، ئەمانەش باشترین سەرچاوەی هەواڵگریی هارون ڕەشید بوون.
=KTML_Bold=رۆڵی ئاژەڵەکان=KTML_End=
خاڵێکی گرنگی تر کە نووسەر لەم پەڕتووکەدا باسی لێوە دەکات، ڕۆڵی ئاژەڵە لە گەیاندنی هەواڵ و زانیاریی بەتایبەتیی لە سەردەمە کۆنەکاندا، بۆ نموونە عەرەبەکان حوشتریان بەکارهێناوە بۆ بازرگانیی و گەیاندنی هەواڵ و زانیاریی، ئەم ئاژەڵە دەتوانێت ڕۆژانە نزیکەی 180 کم بەناو سەحردا بڕوات، ئەمەش لەوکاتدا زۆر گرنگ بووە بۆ ئەو دەوڵەتانە. ئاژەڵێکی تریش کە ڕۆڵی گەورەی هەبووە، «کۆتر» بووە، بەتایبەتیی لە سەردەمی حوکمی مەماملیک لە سەدەی دوانزدە، لە ڕێگەی «کۆتر» ی تایبەتەوە، هەواڵیان لەنێوان شارە گەورەکانی قاهیرە، دیمەشق، حەلەب، غەزە گواستۆتەوە، ئەمەش سوودی زۆری بە هەواڵگری گەیاندووە.
=KTML_Bold=بڵاوکردنەوەی هەواڵی درۆ لەناو دوژمندا=KTML_End=
خاڵێکی گرنگی تر کە دەزگا هەواڵگرییەکان لە مێژوودا هەتاوەکوو ئێستاش کاری لەسەر دەکەن، بڵاوکردنەوەی هەواڵی درۆیە لەناو دوژمندا، بەتایبەتیی لەکاتی جەنگەکاندا، بۆ نموونە لە کاتی هێرشی ئەسکەندەری مەکدۆنی بۆ سەر ئیمپراتۆریەتی ئێران بە سەرۆکایەتی داریوش، لە نزیک شاری #جەلەولا#، جەنگێکی گەورە ڕوو دەدات، لەوکاتەدا فارسەکان دەتوانن هەواڵێکی درۆ بڵاوبکەنەوە لە بارەی سووپاکەیان، هەواڵەکەش بەو شێوەیە بووە کە سووپای فارسەکان لە ڕووی چەندایەتی و وچۆنایەتەییەوە زۆر بەهێزن، هەرچەندە بەوشێوەیەش نەبووە بگرە زۆر لاوازیش بوون، ئەمەش وا دەکات کە ئەسکەندەری مەکدۆنی بترسێت و لە جەلەولا سوپاکەی بکشێنێتەوە، جگە لەوەش فارسەکان لە ڕێگەی کۆمەڵێک سیخوڕی خۆیانەوە، هەواڵی درۆیان بە ئەسکەندەر دەگەیاند، ئەمەش زەرەری زۆری لە سووپاکەی ئەسکەندەر داوە.
=KTML_Bold=یەکەمین دەزگای هەواڵگریی مۆدێرن=KTML_End=
لە زۆر شتی باش و خراپیشدا فەرەنسا پێشەنگی گەلانی جیهان بووە، لە بواری دەزگای هەواڵگریشدا دووبارە فەرەنسییەکان پێشەنگ بوون لە ساڵی 1746 لە سەردەمی پادشا « لویسی پانزەدا» یەکەمین دەزگای هەواڵگری لەژێرناونیشانی « Secret du rio» نامە نهێینەیەکانی لویسی پانزە.» دادەمەزرێت. ئەم دەزگایە تایبەت بوو بە چاودێریکردنی دییپلۆمات و نێردە دیپلۆماتەکانی وڵاتان لە پاریس، هەروەها کۆکردنەوەی هەواڵ لە بارەی وڵاتانی نەمسا و ڕووسیا، کە لەو کاتەدا دوو دوژمنی سەرەکی فەرەنسا بوون، لەم دەزگایەدا 35 کارمەند کاریان کردووەو دەزگاکەیان بەرێوە بردووەو هەوڵیان داوە زانیاریی کۆبکەنەوەو پاشان بیدەنە دەستی پادشاو ئەویش ئەم دەزگایەی وەکوو یەکێک لە ئامڕازە گرنگەکانی لە دژی دوژمنەکانی لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات بەکارهێناوە.
=KTML_Bold=رۆڵی هەواڵگری لە شۆڕشەکانی جیهاندا=KTML_End=
خاڵێکی سەرنجڕاکێشی تر لەم پەڕتووکەدا ئەوەیە، نووسەر بە وری و بە بەڵگەوە باسی ڕۆڵی دەزگا هەواڵگرییەکان دەکات لە شۆڕشە گەورەکانی جیهان بەتایبەت لە « شۆڕشی فەرەنسی، ڕووسیا، ئەمریکی» هەروەها چۆن لە سەردەمی ناپلیۆندا، فەرەنسییەکان هەوڵیانداوە لە ڕێگەی دەزگای هەواڵگریی خۆیانەوە، هانی شۆڕش و ڕاپەڕین لە وڵاتانی ئەوروپا بددەن. جێگەی ئاماژەیە هەتا ئێستاش پشێویی نانەوە، بەشێکی کاری دەزگا هەواڵگرییەکانی جیهانە. ئەمەش لە سەدەی بیستەمدا زیاتر دەبێت بەتایبەتیی لە کاتی جەنگی سارددا. بۆ نموونە ئەمریکییەکان لەساڵی 1951 هەتا 1956 بە هاوکاریی دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیا و بەریتانیا، نزیکەی 20 هەزار «مورتەزەقەی» وڵاتانی بەلتیقیان ناردووە بۆ سنووری یەکێتی سۆڤێت، ئەمەش بۆئەوەی لەوێندەر ڕاپەڕین لە دژی یەکێتیی سۆڤێت بکەن، هەرچەندە سۆڤێت توانیی بە ئاگر و ئاسن، ئەو ڕاپەڕینانە سەرکوت بکات. لە سەدەی نوێشدا دەزگا هەواڵگرییەکانی ناوچەکە ڕۆڵێکی زۆر خراپیان لە جەنگی سوریادا گێڕاوە، بەتایبەتیی تورکیا.
=KTML_Bold=رۆڵی تەکنەلۆژیا لە دەزگای هەواڵگرییدا=KTML_End=
خاڵێکی تر کە لە دەزگای هەواڵگرییدا ڕۆڵی سەرەکی گێڕاوە تەکنەلۆژیایە، هەر لەسەرەتاوە تەکنەلۆژیا ڕۆڵی سەرەکی هەبووە، بەتایبەتیی لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیستەمدا. بەتایبەتیی هەردوو ئامێری بێسیم و تەلەگراف، لەو کاتەشدا بەریتانیا پێشەنگی هەموو گەلانی جیهان بووە و خاوەنی 50 ئامێری بێسیم بووە، 42 دانەیان لەسەر کەشتی گەلی سەربازیی بووە و 8 دانەشیان لە کەنارە گرنگە دەریاییەکانی جیهان داناوە، ئەمەش وایکردووە کە لە ڕووی سەربازیی و هەواڵگرییەوە سوودی لێوەربگرێت. هەر لەو ساڵانەدا بەریتانیا لە ڕێگەی کابڵەوە توانیویەتی خۆی ببەستێتەوە بە هیندستانەوە و خاوەنی 200 هەزار کیلۆمەتر کابڵ بووە لەژێر دەریاوە، بەکار‌هێنانی تەلەگراف و بێسیم وایکردووە کە بەریتانیا ئاگاداری تەواوی کاروچالاکیی بازرگانی و سەربازییەکانی جیهان بێت.
ئێستاش ئەمریکا لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە جێگەی بەریتانیای گرتۆتەوە، چونکە ئەمڕۆ زۆربەی چالاکیی سەربازیی و ئابووریی و کۆمەڵایەتییەکانی جیهان بەناو تۆڕی ئینتەرنێتدا تێدەپەڕێت، کە ئەمریکا خاوەنێتی. ئەمەش وایکردووە کە ئەمریکا لە ڕووی هەواڵگریی و سیاسیشەوە سوودی گەورەی لێ وەربگرێت، چونکە ئێستا تەنانەت دەزگا هەواڵگرییەکانی جیهانیش، ناچارن ئینتەرنێت بەکاربهێنن یان تۆڕەکانی «فەیسبووک، گۆگڵ، یوتوب، تویتەر، ئیمایل» هەموو ئەمانەش لەژێر کۆنتڕۆڵی ئەمریکادایە.
=KTML_Bold=دەرئەنجام=KTML_End=
بە گشتی ئەم پەڕتووکە بەرچاوڕوونی گەورەی داوە بە خوێنەر لەبارەی جیهانێکی نهێنی و شاراوە، بابەتی زۆر گرنگی تێدایە لەبارەی کاری ئێستا و داهاتووی دەزگا هەواڵگرییەکانی جیهانەوە، بەتایبەتیی زلهێزەکانی جیهان، ئێستا خۆیان بۆ جەنگی مۆدێرن ئامادەدەکەن کە بە جەنگی سایبری یان ئەلکترۆنی ناسراوە، ئەمەش هیچی لە جەنگی ئەتۆمی کەمتر نییە.
بەشبەحاڵی خۆم، سوودی زۆرم لەم پەڕتووکە وەرگرت، هیوادارم لە داهاتوودا لەلایەن وەرگێڕێکی باشەوە بکرێت بە کوردی.
=KTML_Bold=سەرچاوە=KTML_End=:
ولفغانغ کریغر. تاریخ المخابرات من الفراعنة حتی وکالة الامن القومي الامریکية NSA. ترجمة: عدنان عباس علي. الطبعة الاولی. دار علام المعرفة. کویت. ابریل.2018.
[1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا دەستکاری ڕێنووسی نەکردووە=KTML_End=
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 255
HashTag
Fonti
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 04-08-2023
Articoli collegati: 2
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 07-04-2021 (3 Anno)
Dialetto: Curdo - Sorani
Libro: Politic
Provincia: Sud Kurdistan
Publication Type: Born-digital
Tipo di documento: Lingua originale
Technical Metadata
Il copyright di questo elemento è stato rilasciato a Kurdipedia dal proprietario della voce !
Qualità Voce: 99%
99%
Aggiunto da ( ڕۆژگار کەرکووکی ) su 04-08-2023
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( شادی ئاکۆیی ) su 05-08-2023
Questa voce recentemente aggiornato da ( شادی ئاکۆیی ) in: 05-08-2023
URL
Questa voce secondo Kurdipedia di Standards è non ancora esauriti !
Questo oggetto è stato visto volte 255
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Articoli
Storia dei curdi

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 522,918
Immagini 105,771
Libri 19,704
File correlati 98,643
Video 1,420
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Articoli
Storia dei curdi
Folders
Biblioteca - Libro - Varie Biblioteca - Dialetto - Italiano Biblioteca - Provincia - Fuori Biblioteca - PDF - Biblioteca - Libro - Linguistica Biblioteca - Publication Type - Articoli - Libro - Curdo emissione Articoli - Tipo di documento - Lingua originale Articoli - Dialetto - Italiano Articoli - Libro - Al- Anfal e Halabja

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 0.75 secondo (s)!