#پارتی دیموکراتی کوردستان# لە ڕێگەی بەغداوە دەیەوێت فشارەکانی بۆ سەر #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# زیاتر بکات، ئەوەش بۆ پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان.
ئەو شاندەی مەکتەبی سیاسی پارتی سەردانی بەغدا دەکات، بەشێکی پەیوەندی بە بابەتی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستانەوە هەیە.
پارتی سوورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان لەو وادەیەی بۆی دیاریکراوە، بۆیە دەیەوێت لایەنەکانی تریش بەتایبەتیی یەکێتی ڕازی بێت بەو وادەیە و هەڵبژاردن لەو وادەیە ئەنجامبدرێت.
شاندەی پارتی لەم سەردانە لەگەڵ لایەنە شیعەکان باسی ئەو پرسە دەکات و دەیەوێت ئەو لایەنانە فشارەکانیان بۆ سەر یەکێتی زیاتر بکەن، تا بەو وادەیە ڕازی بێت، کە بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێم دیاریکراوە. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 330
Scrivi il tuo commento su questo articolo!