#بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بەرنامەی هەیە بۆ ئەوەی لە ماوەی سێ مانگی داهاتوو، تەواوی هێزەکانی حیزبەکەی ڕێکبخاتەوە.
بەرنامەکەی بافڵ تاڵەبانی بەشێوەیەکە تەواوی هێزەکانی یەکێتی دابەشی سێ هێز بکرێن، کە ئەوانیش هێزەکانی پێشمەرگە و دژەتیرۆر و کۆماندۆ دەبێت.
بەپێی بەرنامەکەی بافڵ تاڵەبانی خۆی دەکرێتە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی یەکێتی و جێگرێکی دەبێت.
بافڵ تاڵەبانی تەواوی هێزەکانی یەکێتی لە چوارچێوەی ئەو بەرنامەی ڕێکدەخاتەوە و ڕێگەش نادات هیچ بەرپرسێکی حیزبەکە، لیوای سەربازی یان فەوجی هەبێت و دەبێت تەواوی هێزەکان لە چوارچێوەی ئەو بەرنامەیە جێگە بکرێنەوە. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 364
Scrivi il tuo commento su questo articolo!