#عەلی حەمە ساڵح#، پەڕڵەمانتاری خولی پێنجەمی پەڕڵەمانی کوردستان ، ئاشکرای دەکات کە لەسەر حسابی داهاتی #سلێمانی# 602 کەس بۆ دژەتیرۆری یەکێتی دامەزراون و بە یەک جار پلەیان بۆ (نائیب زابت) بەرز کراوەتەوە.
ئەو پەڕڵەمانتارە لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک ئاماژەی بە ئەوە داوە کە لە کاتێکدا کە دەگوترێ پارە بۆ پڕۆژە و دەرمان و ڕێگاوبان و وانەبێژان و گرێبەست و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنی و مامۆستا و دەیان هەزار دەرچووی زانکۆ نییە، لەسەر حسابی داهاتی سلێمانی 602 کەس بۆ دژەتیرۆری یەکێتی دامەزراون.
ئاماژەی بە ئەوە داوە کە ڕێکەوتی #01-11-2022# بە نووسراوی 8338، 602 کەس لە دژەتیرۆری یەکێتی تۆمار کراون و خراونەتە سەر یەکەی 70 بە (لەجێدانان) و سەرجەمیشیان پلەیان لە سفرەوە کراوە بە نائیب زابت و لیستەکەش سەرجەمی سەر بە فەوجەکانی دژەتیرۆرە.
عەلی حەمە ساڵح ڕوونیشی کردووەتەوە کە ئەو کەسانە لە مانگی پێشووەوە یەکەم مووچەیان لەسەر هێزی (70) وەرگرتووە و ئێستا خەرجیی هێزەکانی حەفتا و دژەتیرۆر لە داهاتی ئاو و کارەبا و باجی خەڵکی سلێمانییە بەڵام فەرمان لە سەرۆک حزب و شەخس وەردەگرن. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 406
Scrivi il tuo commento su questo articolo!