عەمید عەلی عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی #کۆیە# بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: ئەو کەسەی لە بۆردومانەکەدا کوژراوە ناوی (دلۆڤان سەلام سلێمان) ە و لەدایکبووی 1996ە، دوو ئافرەتی دیکە جگە لە کوژراوەکە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون و کەسوکاری خۆی بوونە.
سەبارەت بەوەی ئاخۆ ئەو کەسانە پەیوەندییان بە پەکەکەوە هەبووە؟ بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە وتیشی: کوژراوەکە و ئافرەتەکانی دیکەش لە کەمپی #مەخموور# نیشتەجێن، دیارە دەستنیشان کراون بۆیە بۆردوومانیان کردوون.
هاوکات ئاماژەی بەوەکرد: بۆردوومانەکە لە گوندی کانی کەند سەربە شارۆچکەی کۆیە لە دیوی هەیبەت سووڵتان بە ڕووی ڕانییەوە بووە، ئاڕاستەی ئۆتۆمبێلەکە بەرەو کۆیە بووە، واتە لە #سلێمانی# یان ڕانییەوە گەڕاونەتەوە بۆ کەمپی مەخموور.
ئەوەشی خستە ڕوو کە هێشتا نازانرێ بۆردومانەکە لە ڕێی درۆنەوە بووە، چونکە کەس درۆنی نەیوە، بۆیە دڵنیانین کە درۆن بووبێت. [2]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 980
Scrivi il tuo commento su questo articolo!