تیپی تۆپی پێی لاوانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بە ئاستێکی بەرز لە هەردوو خولی لاوانی یانەکانی کوردستان و ئێراق بۆ ئاستی پلە یەک دەبینرێت و بە سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکەکانی ئەو تیمە بووەتە جێگەی باس و سەردێَڕی هەواڵە نێو خۆی و عەرەبییەکان.
ئەمە و لە درێژەی یارییەکانی خولی لاوانی یانەکانی ئێراق و لە جەولەی پێنجەمدا، بڕیارە لە کاتژمێر 5:00 ی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە #20-08-2023# و لەسەر یاریگەی فەرماندەیی تایبەت بە یانەکەی میوانداری لە لاوانی یانەی ڕومادی بکات.
یانەی پێشمەرگە لە کۆی چوار یاری خاوەن 7 خاڵە و لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی گرتووە لەنێو یانەکانی بەشداری خولی پلە یەکی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق دا بۆ ئاستی لاوان.
[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 330
Scrivi il tuo commento su questo articolo!