هێلانەی زۆرم بینی
لەناو کون و کەلەبەری درەختەکان
هەرچی بیر ئەکەمەوە
لە دوو زەڕنەقووتە زیاترم لەبیر نییە
باکان لێرەن خۆیان دەکەن بە هەموو جێیەکدا
گەڵاکان بە ڕەنگی زەردەوە
بە لەرزوو تایەکی زۆرەوە بە ئاسمانەوەن
بونەتە موسافیری وەرزی بێدەنگی
هەر بێدەنگییە بەناو ڕەگەکاندا وەک کەڕو کوێر تێدەپەڕێ
مەگەر چەند جار ژیان هەیە؟
ئەم هەموو کەوتنە خوارەوەیە
چەند ڕەنگی ماتی خۆر
دوو دەستی شکاوی خاک کە تەنانەت ناتوانێ تەرمی ڕەگەکان داپۆشێت
سمۆرە چاوزەقەکانیش لەوبەری درەختەکانی شارەوە هێندە دەڕوانن شێوەی گوێزیان لەبیرچۆتەوە
بێهودە گاز لە قەفی درەختەکان دەگرن
ڕاوچیش لەهەیوانی ماڵەوە دانیشتووە
خەونەکانی لە گیرفانی تاپڕەکەیدا دەشارێتەوە
چاوەڕێی زەرنەقوتەکانە گەورەبن و
ببنە نێچیر
دڵۆپەی سووری خوێنەکەی لەنێوان پەنجەکانییەوە بێتە خوارێ
تا یارییەکەی جوانتر بکات
ئێستا هەموو باڵندەکان و ڕاوچیەکان
بوون بەو ئەکتەرانەی فیلمەکانیان
تەواونابێت.
نووسەر: #پەری شێخ ساڵح# [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=