=KTML_Bold=بڕوانامەی بەشداریی بە 86 ژن بەخشرا=KTML_End=
بەشی کارگەی مافوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانی مەراسیمێکی پێدانی بڕوانامەی بە 86 بەشداربووی خولێکی تایبەتیی فێربوونی دروومان ڕێکخست.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ #10-09-2023#، بە ئامادەبوونی #حەمەی حەمەسەعید# وەزیری ڕۆشنبیریی و لاوان و د. #موحسین ئەدیب# بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانی و محەمەد کوردۆ یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانی و ژمارەیەک لە میوانان و فێرخوازان، مەراسیمی پێدانی بڕوانامەی بەشداربوون بەسەر فێرخوازان بەڕێوەچوو، لەبۆنەکەدا، د. موحسین ئەدیب لە وتەیەکدا، وێڕای پیرۆزبایی سەرکەوتنی خولەکە لە فێرخوازان و ڕێکخەرانی، ئاماژەی بە بایەخی ئەم جۆرە خولانە کرد، کە دەبێتە یارمەتیدەرێکی باش بۆ فێرخوازان بە تایبەت ژنان، کە دروومان هەم پیشە و هەم هونەرێکی گرنگە و لە بەشی مافوریش بە شێوەیەکی زانستیانە فێری دەبن و پشتیووانیی بەڕێوەبەرایەتی گشتیشی بۆ بەردەوامیدان بەم جۆرە خولانە دووپاتکردەوە.
لە کۆتایی مەراسیمەکەشدا، ڕزگار گەڵاڵەیی بەڕێوەبەری بەشی کارگەی مافور، هیوای خواست کە وەک هەمیشە پشتوانییان بن بۆ ئەوەی بەردەوام بن لەسەر ئەم جۆرە خولانە کە بێ بەرامبەر بۆ ژنان دەکرێتەوەو تا ئێستا 2023 چەند خولێکی لەم شێوەیەیان کردۆتەوە.
[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 533
Scrivi il tuo commento su questo articolo!