جەولەی یەکەم لە قۆناغی دووەمی یارییەکانی خولی لاوانی یانەکانی ئێراق بۆ ئاستی پلە یەک بەڕێوەچوو، لەو جەولەیەدا، تیپی تۆپی پێی لاوانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# لەسەر یاریگەی خۆیدا و لە ناوچەی فەرماندەیی میوانداری لە لاوانی یانەی دیالی کرد.
یارییەکە لە کاتژمێر 4:45 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە #23-08-2023# بەڕێوەچوو، تێیداو هەر لە سەرەتایی تایمی یەکەمی یاری، یاریزانانی پێشمەرگە توانیان بە ئاستێکی بەرز ببینرێن و هێرشە یەک لە دوایی یەکەکانیان بووە هۆی سەرکەوتنیان و لە خولەکەکانی 12 و 25 یاریزان خۆژی شکور بە ئاسیستەکانی ڕابەر جەمال دوو گۆڵی بۆ لاوانی یانەکەی تۆمار کردوو لە بەرانبەردا، یانەی میوان تەنیا گۆڵێکیان تۆمار کردوو ئەنجام لەبەرژەوەندی کوڕانی پێشمەرگەی سلێمانی بە کۆتاهات.
بەو سەرکەوتنەیان، لاوانی پێشمەرگە لە خولی پلە یەکی یانەکانی ئێراق توانیان کۆی خاڵەکانیان بۆ 13 خاڵ بەرز بکەنەوە و جیاوازی خاڵەکانیان لەگەڵ یانەی دیالە کردە 7 خاڵ و لە پێشەنگی کۆمەڵەکەیان بە جێگری مانەوە.
[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 332
Scrivi il tuo commento su questo articolo!