جەولەی یەکەمی یارییەکانی خولی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی کوردستان بەڕێوەچوو، لە یەکەم یاری خۆی، تیپی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی پێشمەرگە لەسەر یاریگەی فەرماندەیی میوانداری لە تازەپێگەیشتووانی یانەی شێروانە کرد.
لەو یارییەدا و هەر لە سەرەتای تایمی یەکەم، یاریزانانی تازەپێگەیشتووانی پێشمەرگە توانیان پلانەکانی ڕاهێنەر سۆران سەلیم بە جێبگەیەنن دوایی ئەوەی لە خولەکی 29 بە گۆڵی یەکەم پێشکەووتن، ئەمە و لە درێَژەی پیشان دانی ئەو ئاستە بەرزەیان، کوڕانی پێشمەرگە لە خولەکەکانی 46، 48، 54 و 80 چوار گۆڵی دیکەیان تۆمار کردوو سەرەنجام یاری لە بەرژەوەندی پێشمەرگەی سەوز پۆش بە ئەنجامی 5 گۆڵی بێ وەڵام کۆتایی هات.
گۆڵەکانی تیمەکە لە ڕێگەی یاریزانان (سامی سەعید بە 3 گۆڵ-هاتریک و مستەفا عودەی و سەرباز ئەحمەد) ەوە تۆمار کران.
بەو ئەنجامە، پێشمەرگە توانی هەنگاوی یەکەمی بە سەرکەوتنێکی گرنگ ببڕێت و هەواڵەکانی بۆ دەست کەوت و سەرکەوتنەکان پیشانی هاندەر و جەماوەری وەرزشی و کەناڵە بینراو بیستراوەکان بدات.
[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 274
Scrivi il tuo commento su questo articolo!