ناو: تۆفیق
نازناو: تۆفیق ئەفەندی
ناوی باوک: عەلی
ناوی دایک: سەلمە
ساڵی لەدایکبوون: 1886
ڕۆژی کۆچی دوایی: #01-07-1947#
شوێنی لەدایکبوون: #قەرەداغ#
شوێنی کۆچی دوایی:#کەرکووک#
$ژیاننامە$
یەکەم بەڕێوەبەر و مامۆستای قوتابخانەی کەلاری سەرەتایی (1931-1932)
ناوی تەواوی تۆفیق عەلی عەبدولڕەحمان قەرەداغییە، ساڵی ( 1886) لە ناوەندی شارۆچکەی قەرەداغ هاتووەتە دونیاوە و دایکی ناوی (سەلمە) بووە، لە ساڵی (1900)دا بە خێزانی هاتوونەتە گوندی ( بەلەگە)ی ناوچەی #گەرمیان# و پاشان لە شاری #کفری# و لە گەڕەکی ( ئیسماعیل بەگی بابان) نیشتەجێ بوون، و دوای تەواوکردنی قۆناغی سەرەتایی خوێندن، خانەی مامۆستایانی سەرەتایی لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانی و لە ساڵی (1911) لە شاری بەغدا تەواوکردووە و لە ساڵی (1914) لە ناحییەی (هب هب)ی سەربە شارۆچکەی (دێڵتاوە) واتە خالسی ئێستا دامەزاوە، و ماوەیەکیش لە سوپای عوسمانیدا ئەفسەر بووە، لە ناوچەی (حەلەب)، دوای کۆتایی هێنانی جەنگی یەکەمی جیهانی، گەڕاوەتەوە ئێراق و ماوەیەک لە کفری و خورماتوو مامۆستا بووە، لە ساڵی خوێندنی 1931-1932 لە ڕێگەی مەعاریفی کەرکووکەوە هاتووەتە #کەلار# و وەک یەکەمین مامۆستا و بەڕێوەبەر تیایدا ماوەتەوە تا کاتی خانەنشین بوونی لە ساڵی (1941)دا، خێزانەکەی ناوی شەفیقە ساقی ئەفەندی ئاکرەیی (1907-1984) بووە و کوڕێکی هەبوو بەناوی (ڕەفیق حیلمی) کە لە #16-12-2018# کۆچی دوایی کرد جگە لە کچەکانی وەفیقە و تۆفیقەیان کە تاوەکوو ئێستا لە ژیاندان و لەدایک بووی (1924)، بەڵام خۆی واتە تۆفیق ئەفەندی لە 01-07-1947 لە شاری کەرکووک کۆچی دوایی کردووە. شایەنی باسە لەم ساڵانەی دوایدا لەسەر پێشنیاری د. #ئەحمەد باوەڕ# و لە شاری کەلار قوتابخانەیەکی کرا بەناوەوە.
[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 355
Scrivi il tuo commento su questo articolo!