بەمەبەستی ئامادەکاری و بره و دان بە ئاستی تیم و یاریزانان یان ، تیمی تایکواندۆی یانەی وەرزشی پێشمەرگە میوانداری لە یانەی موصلای کەرکووک کردوو یارییەکی دۆستانەیان ئەنجام دا .
بەختیار حسێن سەرپەرشتیار و ڕێکخەری یارییە دۆستانەکە بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاند کە ناوی پێشمەرگە لە یارییە جەنگییەکان بە بەرزی لەسەر ئاستی عێراق دەبینرێت و لە یارییەکانی کاراتێ و تایکواندۆدا چەندان یاریزانی پاڵەوانی لە ڕیزی هەڵبژاردەی عێراق دا هەیە ، ئه و وتیشی ، تایکواندۆی یانەی پێشمەرگە لە یەکەم چالاکی کە بەبەشداری 11 یانە و تیم بوو توانی پلەی یەکەم و دووەم بەدەست بهێنێت و لە ئێستاشدا و بۆ ئامادەکاری زیاتر یارییە دۆستانەکان ئەنجام دەدەین .
بەختیار سوپاسی دەستەی کارگێڕی یانەی پێشمەرگەی کرد کە هەمیشە پاڵپشتی لە سەرجەم یارییە جۆراو جۆرەکان و پاڵەوانانی ئه و یاریانە دەکەن و هیوایی خواست لە داهاتوودا و لەسەر ئاستی عێراق ئەنجامی کاریگەرتریان هەبێت .
[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 356
Scrivi il tuo commento su questo articolo!