یەکێتی ناوەندی شەتڕەنجی ئێراق بە هاوکاری لقی یەکێتییەکەی لە شاری ئەنبار قۆناغی یەکەمی پاڵەوانێتی شەتڕەنجی یاریزانانی یانەکانی ئێراقی دەستپێکرد.
ئەو پاڵەوانێتییە کە تایبەتە بە دیاری کردنی پێنج کوڕ و پێنج کچە یاریزان بۆ قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتییەکە تێیداو شەش یاریزانی بیرمەندی پێشمەرگە لە ڕکابەریدان بۆ گەیشتن بە قۆناغی دووەم، ئەمه و سەبارەت بە ئەنجام دانی پاڵەوانێتییەکە، ئەسعەد ئیسماعیل سەرپەرشتیاری گشتی بەشی شەتڕەنجی یانەی پێشمەرگە لە لێدوانێکی تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرت وتی، تیپەکەمان هەمیشە بە ئاست و ئەنجام لە پێشەنگی یانەکانی ئێراق دا بوون ئەوەش لەسەر ئاستی تاکی یاریزانانمان ڕەنگی داوەتەوە، ئەسعەد وتیشی، ئەم پاڵەوانێتییە لەسەر ئاستی تاکە و 46 یاریزانی کوڕ و 14 یاریزانی کچ لە ڕکابەریدان بۆ گەیشتن بە قۆناغی دووەم کە یارییەکانی لە ڕێکەوتی (09تا15- 09-2023)بەردەوامی دەبێت.
سەرپەرشتیاری بەشی شەتڕەنجی یانەی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشدا کە هەریەک لە یاریزانان (زۆزگ سەڵاح، ئاکار عەلی، ڕەوەند حامید، ئەحمەد جەزا، ڕێباز ناسر و ڕەوەند عومەر) یاریزانانی یانەی پێشمەرگە و شاری سلێمانی نوێنەرایەتیمان دەکەن بۆ دەست کەوتنی بلیتی پێشەنگ بوون و گەیشتن بە یارییەکانی قۆناغی دووەم کە لەو قۆناغەدا 10 یاریزانی کوڕان و 10 یاریزانی کچان یاری دەکەن بۆ دیاری کردنی هەڵبژاردەی ئێراق لەسەر هەردوو ئاست.
[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 283
Scrivi il tuo commento su questo articolo!