بە مەبەستی پیرۆزبایی و پاڵپشتی لە تیپەکە، ڕۆژی سێشەممە #12-09-2023# و لەنێو بارەگەی سەرەکی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# لە گەڕەکی ئاوبارە، بەڕێز حاکم #مەحمود ئەحمەد موراد# جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بە ئامادەبوونی هەریەک لە م.شێرزاد محەمەد حەسەن سکرتێری یانە، م.ئیبراهیم قاسم ڕاوێژکاری وەرزشی سەرۆکی یانەی پێشمەرگە و وسام محەمەد بازگ، خاتوو کەلسوم محەمەد و نەشمیل محەمەد ئەندامانی دەستەی کارگێڕی پێشوازی کرا لە سەرپەشتیار و ستافی مەشقی و سەرجەم یاریزانانی تیپی تۆپی پێی لاوانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە.
لەو میوانداریەدا، جێگری سەرۆکی یانە وێڕایی پیرۆزبایی خۆی لە ستافی مەشقی و تەواوی یاریزانان کە توانیان بۆ دووەم وەرزی لەسەر یەک بگەنە یاری کۆتایی خولی لاوان و ڕکابەری لە خولی پلە یەکی تۆپی پێی یانەکانی ئێراقیشدا بکەن دووپاتی کردەوە کە یانەکەیان تەواوی پاڵپشتیان دەبێت و هیوایی بۆ خواستن لە یاری کۆتایی خولی لاوان بە ئاستی خۆیان یاری بکەن و بگەن بەو ئامانجەی کە ئامادەکاریان بۆ کردووە.
هەروەک ئاماژەی بەوەشکرد کە یانەی پێشمەرگە گرنگی تەواو بە ئاستەکانی تیپەکانی تۆپی پێی یانەکەیان دەدات و بۆ ئەو مەبەستەش سەرپەرشتیاری گشتی تیپەکانی تۆپی پێ دەست کراوە تا هەمیشە بەرەو پێشبچن.
لە کۆتایی بە سوپاسکردنی ستافی مەشقی و یاریزانان کۆتایی بەو میوانداریە هات و بەڵێنیاندا کە بۆ خەونەکانیان بجەنگن و کۆڵ نەدەن.
[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 304
Scrivi il tuo commento su questo articolo!