ماڵ بە باران ناگاتە هەواران.
باران کۆی وشەی (بار) ە. بار: مەبەست لە کاڵا یان شمەکەیە کە لەسەر پشتی باربەر بە دوو تا دادەنرێت. هەوار: بەو جێگەیە دەوترێت کە کۆمەڵێک ماڵی دەوارنشینی لێبێت (فەرهەنگی خاڵ) ، لە کوردەواردا بەپێی ساردیی و گەرمیی وەرزەکان، خێڵە کوردییەکان گەرمیان و کوێستان دەکەن، هاوینان لەتاو گەرما دەچنە ناوچە شاخاویی و کوێستانییەکان، زستانانیش دەگەڕێنەوە ناوچە گەرمەکان. واتە: گواستنەوەی ماڵ بە کۆڵەپشت ناکرێت.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 13