بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان، سوپاس ستایش بۆ ئەوە خودایەی کە هێز و توانای بەئێمە بەخشیوە کە بتوانین و بەردەوامبین لە بەخشینی ئەرکەکانمان، ئێمە وەکوو دەستەی ئەدمینانی چەناڵی تلیگرامی پێنووس پێکهاتووینە لە کۆمەڵێک گەنج کە بەشێوەیەکی خۆبەخشانە هەڵدەستین بەڕێکخست و ئامادەکردنی پۆست و سیمینار بۆ لایەنە جیاوازەکان و خاوەن پەیامەکان لە تەواوی کورستان بەخۆشحالییەوە.
=KTML_Bold=کەی دامەزراوە چەناڵەکەمان؟=KTML_End=
لە #18-10-2022# دەمەزراوە، بەوەی سەرەتا تەنیا بابەت و وتە و هۆنراوەی تێدا پوستدەکرا، دواتر دەستکرا بە ڕێکخستنی سیمینار بۆ لایەنە جیاوازەکان یەکەم ڤۆیس لایڤ لە 05-11-2022 کرایەوە، تاوەکوو ئێستا 2023 بەردەوامە، پشتیوان بە خودا لەداهاتوویش بەردەوام دەبێت.
=KTML_Bold=ئامانج و پەیامی ئێمە:-=KTML_End=
پێنووس؛ دەتوانێت دەنگەکان، ڕەنگەکان، ڕێگاکان، بیرۆکەکان، جیاوازییەکان، بنووسێتەوە بیان کات بە ڕاستی.
=KTML_Bold=کار و چالاکییەکانمان:-=KTML_End=
زیاتر لە (106) سیمینارمان ڕێکخستووە تاکوو ئێستا #17-11-2023#، کە لە 25 زنجیرەی جیاوازی بابەت پێکهاتووە لە بوارە جیاوازەکان... زیاتر لە (200) بابەتی جیاوازمانیش بڵاوکردەتەوە، چەندین پەرتووکمانیش بڵاوکردووەتەوە بەخۆشحالیەوە هەر بەردەوامیش دەبین. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=