ئەو پرسیارەی لە مێشکی زۆرکەسدا هەیە ئەوەیە کە ئایا شەکری سپی تەندرووستترە یان قاوەیی، نازانن کامیان هەڵبژێرن بۆ ئەوەی زیان بە تەندرووستیان نەگات، لەگەڵ ئەوەی هەردوو جۆری شەکرەکە وەکوو یەک وان، تەنیا پڕۆسەی درووستکردنەکەیان جیاوازە.
بە پێی هەواڵێکی webmed، شەکری قاوەیی ماددەی خۆراکی و ڤیتامینی تێدایە، کالۆرییەکانی کەمترە لەو بڕە کالۆریەی کە لە شەکری سپیدا هەیە، هەروەها دەوڵەمەندە بە کالسیۆم و پۆتاسیۆم، بەهۆی جیاوازی شێوازی درووستکردنەکەیەوە تامی وەکوو کەڕامێڵ وایە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا ماڵپەڕی Healthline لەبارەی شەکری قاوەییەوە، ئەوەی بڵاوکردووەتەوە، شەکری قاوەیی یەکێکە لەو جۆرانەی شەکر کە کاردەکات بۆ دابینکردنی کاربۆهیدرات و سۆدیۆمی زیاتر بۆ جەستە، یارمەتیدەرە بۆ ئەو کەسانەی بەدەست کەمی شەکری خوێنەوە دەناڵێنن.
ئەو ڕاپۆرتە بڵاویشیکردووەتەوە کە شەکری سپی یەکێکە لەو جۆرە شەکرانەی شەکری خوێن بە ڕادەیەکی زۆر بەرز دەکاتەوە و کالۆرییەکی زۆری تێدایە، ئەمەش هەڵبژاردنێکی ناتەندرووستە بۆ هەموو کەسێک.
باشتر وایە مرۆڤ جەستەی خۆی لەسەر نەبوونی شەکر ڕابهێنێت، چونکە هەڵبژاردنێکی گونجاو نییە، بەڵام ئەگەر کەسەکە نەتوانێت دەستبەرداری بێت، شەکری قاوەیی گونجاوترە بە بەراورد بە شەکری سپی. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 238
Scrivi il tuo commento su questo articolo!