ئەو کەسانە ئارەزوی زیادبوونی کێشیان دەکەن، ڕەنگە هەندێک ڕێگەی ناتەندرووست بگرنەبەر، وەکوو بەکارهێنانی حەب و ماددەی کیمیایی، کە کاریگەریی لاوەکی لەسەر جەستە درووستدەکەن.
هەندێک ڤیتامین و ماددەی کانزایی هەیە کە دەبنە هۆی زیادبوونی کێش و دەتوانیت بیانکەیت بە بەشێک لە سیستمی خۆراکیت.
1. زینک؛ ئارەزوی خواردن زیاد دەکات، یارمەتیی مژینی ماددە خۆراکییەکان دەدات.
2. ڤیتامین B12؛ یارمەتیدەرە کە خواردن لە جەستەدا ببێت بە وزە.
3. ڤیتامین D؛ یارمەتیی هاوسەنگبوونەوەی هۆڕمۆنەکانی جەستە دەدات و ئارەزوی خواردن زیاد دەکات.
4. ئاسن؛ یارمەتیی گواستنەوەی ئۆکسجین دەدات بۆ خانەکانی جەستە، ئارەزوی خواردن زیاد دەکات.
ئەم ڤیتامین و کانزایانە پێویستە لە سیستمی خۆراکیدا هەبێت، ئەگەر بە تەواوکەری خۆراکی بەشێوەی دەرمان وەریدەگریت، پێویستە سەرەتا ڕاوێژ بە پزیشک بکەیت. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 317
Scrivi il tuo commento su questo articolo!