دوایی ئەو سەرکەوتنە مێژووییەی کە لە شاری بەغدا بەدەستیان هێنا و گەیشتنە ڕیزی یانە گەورەکانی ئێراق، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە #02-10-2023#، بەڕێز حاکم #مەحمود ئەحمەد موراد# جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بە ئامادەبوونی هەریەک لە (م.شێرزاد محەمەد حەسەن سکرتێری یانە، م.ئیبراهیم قاسم ڕاوێژکاری وەرزشی سەرۆکی یانەی پێشمەرگە و هەردوو خاتون کەلسوم محەمەد، نەشمیل محەمەد و زرنگ سەڵاح)، ئەندامانی دەستەی کارگێڕی پێشوازی کرا لە دەستەی سەرپەرشتیار و ڕاهێنەر و تەواوی یاریزانە شێرەکانی تازەپێگەیشتووانی یانەی پێشمەرگە.
لەو میوانداریەدا، وێڕایی پیرۆزبایی گەرمی خۆی، جێگری سەرۆکی یانە ئەو دەست کەوت و ئەنجامەی بۆ مێژوو وەسف کردوو وتی، دەبێت بە پێنووسی ئاڵتونی دەست کەوتەکانی تیمی تازەپێگەیشتووان بنووسرێتەوە کە ئەنجام لە دوایی ئەنجام گەیاندنی گەورەترین خەون و ئامانجیان کە خەونی بەدیهێنانی گەیشتنتان بوو بە ڕیزی یانەکانی خولی نایابی ئێراق.
هەروەک دووپاتی کردەوە کە دەستەی ڕاهێنەرانیان شەو نخونی زۆریان کردووە و هەر بۆیە دەستی ماندووبوونیان دەگوشین و ئەو سەرکەوتنانەشیان لە یاد ناکرێت.
ناوبراو وتیشی یارییەکی دیکەی مێژوویتان لە پێشە کە لە ڕۆژی سێشەممە #03-10-2023# میوانداری لە #یانەی وەرزشی هەندرێن#ی شاری #هەولێر# دەکەن و ئەو ئەنجامەشتان دووبارە خەونی بەدەست هێنانی خولی کوردستانتان پێ دەبەخشێت و هەنگاوێکی گرنگ دەبێت بۆ تان.
لە کۆتایش بە سوپاسکردنی سەرپەرشتیار و دەستەی ڕاهێنەران و تەواوی یاریزانان بۆ یانەکەیان، یانەی وەرزشی پێشمەرگە ئەو میواندارییە پڕ بەرهەمە وەرزشییە کۆتایی هات.
[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 313
Scrivi il tuo commento su questo articolo!