ناو: خەسرەو
ناوی باوک: محەمەد فەتاح
ڕۆژی لەدایکبوون: #18-12-1953#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
خەسرەو محەمەد فەتاح، لە ڕۆژی 18-12-1953 لە گەڕەکی شێخان (شێخ جافر) ی شاری سلێمانی، لە یەکێک لە بنەماڵە دێرینەکانی ئەو شارە لەدایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە هەمان شار تەواوکردووە، و لە ڕێکەوتی #11-09-1969# چووەتە قوتابخانەی موزیکی سەربازی، لە ساڵی 1972 بەشی موزیکی سەربازی لە بەغدا تەواوکردووە. ژەنیارێکی بە توانای ئامێری سەکسیفۆن بووە.
لە ساڵی 1975 پەیوەندی کردووە بە کۆمەڵی هونەر و وێژەی کوردی لە سلێمانی. هەروەها وەکوو ژەنیار بەشداری لە چەندین گۆرانی و بەرهەمی هونەرمەندان کردووە، بەتایبەتیی ئەو بەرهەمانەی کە #تەلەڤزیۆنی کەرکووک# ئامادەی دەکردن، وەکوو بەرهەمەکانی: (#حەمە جەزا#، #سەڵاح مەجید#، #حەمەی نێرگز#، پرتەو عەبدولعەزیز، ئەحمەد شوشەچی). هەروەها یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی #تیپی مۆزیکی مەولەوی#، کە ئەم تیپە لە ساڵی 1977 دامەزرا، کە دەیان بەرهەمی بۆ هونەرمەندانی وەکوو (#ناسری ڕەزازی#، #شەماڵ محەمەد#، دارا هەورامی، #محەمەد ڕەئوف# و #جەمال حەسەن#)، لە تەلەڤزیۆنی کەرکووک تۆمارکردووە، هەروەها لەگەڵ زۆربەی هونەرمەندە کوردەکان بەشداری لە ئاهەنگ و بۆنە کۆمەڵایەتییەکان کردووە، لەوانە (#عوسمان عەلی#، #عەباس محەمەد#، #ئیبراهیم خەیات#، #حەسەن گەرمیانی#، #عەتا چاوشین#، #تەنیا عارەب#، #جیهان ئیبراهیم#).
خەسرەو محەمەد، لە ساڵی 1977 پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی #کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان# کردووە.
بەهۆی ئەوەی خەسرەو لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر گەورە بووە، و برا و ئەندامانی خێزانەکەی پێشمەرگە بوون و کاری سیاسییان کردووە، چەندین جار لەلایەن ڕژێمی ئەوسای ئێراقەوە ئازار و ئەشکەنجە دراوە، و دایک و براکانی زیندانی کراون و دەستبەسەر خانوەکەیان گیراوە و بووە بە موڵکی حکومەت، هەروەها چەندین جاریش خانووەکەیان لەلایەن دەسەڵاتی ناوخۆییەوە بە ئاشکرا فرۆشراوە. [1]