هەموو خواردن و خواردنەوەیەک پێویستە بڕێکی دیاریکراوی لێ بخورێتەوە، زیادەڕەوی لە خواردن یان هەر جۆرە خواردنەوەیەک زیانی گەورەی تەندرووستی دەبێت، ئەمەش بۆ ئەو خواردنەوانە ڕاستە کە ماددەی کافایینی تێدایە.
بە پێی ماڵپەڕی Washington Post بۆ ئەوەی کافایین زیان لە تەندرووستی مرۆڤ نەدات، پێویستە ئەو بڕە کافایینەی دەیخواتەوە زیاتر نەبێت لە 400 ملیگرام لە ڕۆژێکدا، کە دەکاتە چوار یان پێنج کوپ قاوە، یاخود 6 ئێسپرێسۆ، یاخود یەک خواردنەوەی وزەبەخش.
وە دەربارەی چای سەوز یان ڕەش، بڕێکی کەمتر لە کافایینی تێدایە، هەر بۆیە دەتوانیت بڕێکی زیاتر بخۆیتەوە، بە بەراورد بە قاوە.
یەک کوپ چای سەوز، تەنیا 28 ملیگرام کافایینی تێدایە، یەک کوپ چای ڕەش 47 ملیگرام کافایینی تێدایە، یەک فنجان ئێسپرێسۆ 65 ملیگرام کافایینی تێدایە.
ئەم بڕە کافایینەی کە دیاریکراوە، بۆ کەسانی ئاسایی بەم شێوەیە تەندرووستە، بەڵام ئەو کەسانەی کە دۆخێکی تەندرووستیی تایبەتییان هەیە، وەکوو خانمانی دووگیان، پێویستە ئەو بڕەی دەیخۆنەوە، دیاریکراو بێت و پزیشک بڕیاری لەسەر بدات. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 204
Scrivi il tuo commento su questo articolo!