هەریەک لە #ڕێبەر ئەحمەد#، وەزیری ناوخۆ و #ئاوات شێخ جەناب# وەزیری ئابووری #حکومەتی هەرێمی کوردستان# و بەنگین ڕێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی ئێراق لە پشکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە #بەغدا# محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی ئێراقیان بینی.
بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئێراق، لە کۆبوونەوەکەدا باسی بارودۆخی گشتی هەرێمی کوردستان کراوە، لەبارەی دۆسیەی ئەمنی و دارایی و ئابووریی گفتوگۆ کراوە.
سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان لە مانگی شوباتدا گفتوگۆ کراوە.
سوودانی و وەفدەکەی هەرێم جەختیان کردووە لەسەر بایەخی زیادکردنی هەماهەنگیی نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەند بۆ چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکان، بەتایبەتیش دەروازە سنوورییەکان و یەکخستنی سیاسەتی گومرگیی و یاسای پاراستنی وەبەرهێن. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 323
Scrivi il tuo commento su questo articolo!