هەمیشە یەکەمین ژوان لای پیاوان و خانمان گرنگییەکی زۆری هەیە، بەڵام ئەنجامدانی چەند هەڵەیەک لەو ڕۆژەدا، ڕەنگە بۆ هەمیشە وێنایەکی نەرێنی تۆ لای بەرانبەر درووست بکات، یان بەرانبەرەکەت پەشیمان بکاتەوە.
=KTML_Bold=باشترە لەو ڕۆژەدا ئەم چەند هەڵەیە نەکەیت.=KTML_End=
=KTML_Bold=1. زیادەڕەوی لە خۆڕازاندنەوە=KTML_End=
پێویستە بزانیت ئەو ڕۆژە ژوانت هەیە، نەک ئاهەنگ، هەر بۆیە زیادەڕەوی مەکە لە جلوبەرگ و ماکیاژەکەت، باشترە ماکیاژەکەت سادە بێت، وە جلێکی ئاسایی ڕۆژانە بپۆشیت.
=KTML_Bold=2. زانیاری نەرێنی=KTML_End=
لە ژیانی هەموو کەسێکدا لایەنی نەرێنی بوونی هەیە، بەڵام پێویست نییە لەو ڕۆژدا بیڵێیت، بۆ نموونە پێویست نییە باس لەوە بکەیت کە کێشت زۆرە و بەردەوام دەتەوێت کێشت کەم بکەیتەوە، یان ئەوەی کەسێکی نزیکت نەخۆشە، باشترە ئەم زانیارییانە لە دواتردا باس بکەیت.
=KTML_Bold=3. چوون بۆ ژوان لە کاتێکدا ڕەتی دەکەیتەوە=KTML_End=
ئەگەر پێش ئەوەی بڕۆیتە ژوانەوە بڕیارتداوە کە بەرانبەرەکەت ڕەتبکەیتەوە، باشترە نەڕۆیتە ئەو ژوانەوە، بۆ ئەوەی بە بێ هۆکار هیوا بە بەرانبەرەکەت نەبەخشیت.
=KTML_Bold=4. گۆڕینی ژوان بۆ چاوپێکەوتنی کار=KTML_End=
پێویستە بزانیت ئەو کەسەی ژوانی لەگەڵ دەبەستیت بۆ چاوپێکەوتنی کار نەهاتووە تا بەردەوام پرسیاری لێبکەیت، ئەو مافەی پێبدە ئەویش پرسیار لەبارەی تۆوە بکات.
=KTML_Bold=5. پێدانی زانیاری ناڕاست=KTML_End=
لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوەی قبووڵکراو بیت لای بەرانبەرەکەت، هەوڵمەدە بە پێدانی زانیاری ناڕاست دڵی بەدەستبهێنیت، ڕاستییەکان وەکوو خۆی بڵێ، بەمشێوەیە زیاتر قبووڵکراو دەبیت و ئەگەر پەیوەندییەکەت سەربگرێت، بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە. [1]