ئەندامێکی مەکتەبی ڕێکخستنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# #کەرکووک#_گەرمیان وتی: پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەموو ھەڵبژاردنەکان پێشەنگ بووە و لەم ھەڵبژاردنەش لە کەرکووک پێشەنگ دەبێت، چونکە پارتی ھیچ کات سازشی لەسەر مافەکانی گەلی کورد نەکردووە و ھەمیشە لەگەڵ پێکەوەژیان و یەکتر قبووڵکردن بووە.
عەبدولڕەحمان دەلۆ، ئەندامی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان کەرکووک_گەرمیان، وتی: ئەم جۆش و خرۆشەی بۆ لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک ھەیە لەلایەن خەڵکی بەشەرەفی کەرکووک ڕەنگدانەوەی ئیجابی ھەیە و پارتیمان بەو پەیامەی ھەیەتی بۆ پێکەوەژیان لە کەرکووک کورسی باش بەدەست دێنێت و سەرکەوتنێکی باش تۆمار دەکات.
عەبدولڕەحمان دەلۆ وتیشی: خەڵک سەیری ڕابردووی پارتی دەکات، ھەمیشە بەرگری لە مافی خەڵک کردووە و داکۆکییان لێ دەکات، چونکە لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلول بارزانی نەمر شۆڕشێکی کردە قوربانی کەرکووک، بۆیە کەرکووکییەکان خۆیان بە قەرزاری پارتیمان دەزانن، چونکە پارتی ھیچ کات مساوەمەی لەسەر کوردستانیبوون و مافی خەڵکی کەرکووک نەکردووە.
دەلۆ باسی لەوەش کرد: ھەندێک لایەن بەھۆی بەھێزی پارتی و لیستی پارتی لە کەرکووک وای کردووە قەڵس بن بە گەڕانەوەی پارتی و ئەو جۆش و خرۆشەی خەڵک کە بەردەوام ڕوویان لە پارتییە وای کردووە لایەنەکانی دیکە پێی دڵگرانبن، لەبەر ئەوەی پارتی ھەمیشە پێشەنگ بووە لە ھەڵبژاردنەکانی دیکە لەو ھەڵبژاردنەش ھەر وادەبێت. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 238
Scrivi il tuo commento su questo articolo!