لە درێژەی ئەنجام دانی یارییە دۆستانەکانی، تیپی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە لەسەر یاریگەی خۆیدا میوانداری لە یانەی مەسافی کرد.
کاتژمێر 2:30 خولەکی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە #16-11-2023# و لەسەر یاریگەی فەرماندەیی تایبەت بە یانەی پێشمەرگە هەردوو تیپی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگەی خاوەن یاریگە و مەسافی بە یارییەکی دۆستانەی ئامادەکاری بۆ خولی پلە نایابی یانەکانی ئێراق ڕووبەڕووی یەک بوونەوە.
لەو یارییەدا و دوایی پیشان دانی ئاستێکی بەرز لەلایەن یاریزانانی هەردوو تیم و چەندین گۆڕانکاری ڕاهێنەرانیان دواجار بە گۆڵێک یەکسان بوون.
یانەی پێشمەرگە لە کۆتا ئامادەکارییەکانی بۆ بەشداری لە وەرزی (2023-2024)ی خولی نایابی یانەکانی ئێراق نزیک دەبێتەوە کە بڕیارە ئەو خولە لە ڕێکەوتی #25-11-2023# دەست پێبکات و 24 یانە تێیدا بەشداری دەکات. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 275
Scrivi il tuo commento su questo articolo!