فێرگەی پێشمەرگە بەردەوامە لە چالاکییەکانی لەو چوارچێوەیەشدا و دوایی بەشداریکردنی ئاستی خونچەکانی فێرگەکە بۆ تەمەنەکانی 2012 و 2013 لەپاڵەوانێتی دۆستانەی ئاشتی، کە #یانەی وەرزشی ئاشتی# شاری #سلێمانی# بۆ هەشت فێرگەی سنوورەکەی کردبووەوە توانی پلەی دووەم دەستە بەر بکات دوایی ئەوەی لە یاری کۆتاییدا و بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام لە بەرانبەر یانەی ئاشتی خاوەن یاریگە تووشی شکست هاتن.
سەبارەت بەو ئەنجامەیان، فریا حەمە حەمەساڵح سەرپەرشتیاری کارگێڕی فێرگەی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرت وتی، فێرگەکەمان بە شێوەیەکی فراوان بەشداری لە چالاکییەکان دەکات، ئەوەش بە مەبەستی برەودان و بەرەوپێشچوونی ئاستی فێرخوازانمان لە ئاستە جیاوازەکان.
هەروەک ناوبراو ئاماژەی پێکرد کە ئەم خولە بۆ هەشت فێرگە لەلایەن یانەی ئاشتی ڕێکخرا بوو کە دابەش کرابوون بە سەر دوو کۆمەڵەدا و وە توانیمان لە کۆی یاریەکانی کۆمەڵەکەمان سێ سەرکەوتن بەدەست بهێنین کە ئەوەش نیشاندەری ئاست بەرزی و بەرەوپێشچوونی ئاستی تەمەنە جیاوازەکانی فێرگەکەمانە و هەوڵیش دەدەین بۆ داهاتوو ئاستی جیاوازمان هەبێت لە خولەکانی دیکە ئەنجامی کاریگەر تر بەدەست بهێنین. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 211
Scrivi il tuo commento su questo articolo!