بە مەبەستی دەستپێکی ئامادەکارییەکان بۆ بەشداری لە وەرزی نوێی یارییەکانی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق بۆ ئاستی لاوانی، یانەی وەرزشی پێشمەرگە هەڵسەنگاندن بۆ یاریزانانی لاوان ئەنجام دەدات.
سەبارەت بە ئامادەکارییەکان و هەڵسەنگاندنی یاریزانانی نوێ، #سۆران سەلیم# ڕاهێنەری تیمەکە تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرت وتی، لەگەڵ سوپاس و ستایشمان بۆ خوای گەورە و میهرەبان، دەمانەوێت لەم وەرزەی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی لاوانی یانەکانی ئێراق، لاوانمان لە لوتکەی سەرکەوتنەکان ببینرێن، هەروەک سۆران ئاماژەی پێکرد کە پاڵپشت بە یانەکەی و سەرپەرشتیاری تیمەکەی ئامادەکارییەکان بە هەڵسەنگاندنی یاریزانی نوێ دەست پێدەکەن، هەروەک ئاماژەی پێکرد کە بڕیاریان داوە لە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو ڕێکەوتی #19-12-2023# و لەسەر یاریگەی دووەمی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لە ناوچەی فەرماندەیی و لە کاتژمێر 1:30 خولەکی پاش نیوەڕۆ تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی یاریزانی لاوان ئەنجام بدەن کە تایبەت دەبێت بە لە دایکبووانی 2005 و 2006.
لە کۆتایش سۆران سەلیمی ڕاهێنەر وتی، هەر یاریزانێکی لاو دەیەوێت بەشداری بکات دەتوانێت لە کات و جێگەی دیاری کراو ئامادەبێت و هەموو پێداویستییەکانی وەرزشی پێبێت. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 473
Scrivi il tuo commento su questo articolo!