تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی پێشمەرگە ئامادەکاری بۆ یارییەکەی جەولەی پێنجەمی یەکەم قۆناغی لە خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق دەکات و لەو چوارچێوەیەشدا بە یارییەکی دۆستانە میوانداریان لە تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی بازیان# کرد.
یارییەکە لەسەر یاریگەی فەرماندەیی تایبەت بە یانەی وەرزشی پێشمەرگە بەڕێوەچوو تێیدا یاریزانانی یانەی خاوەنماڵ توانیان بە ئەنجامی 5-1 گۆڵ براوەبن و سەرکەوتنیان لە یارییە دۆستانەکەدا بەدەست هێنا.
[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 168