تیمی تۆپی بالەی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بەشدار لە قۆناغی هەشتی یارییەکانی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق، لە کۆبوونەوەی یەکەمی قۆناغی یەکەمی خولەکە توانی دوو سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و شەش خاڵ کۆبکاتەوە.
لە شاری بەسرەی خواروی ئێراق و لەنێو هۆڵی زوبێر و لە چوارەم جەولەی یارییەکانی ئەو کۆبوونەوەیەدا، کوڕانی پێشمەرگە ڕووبەڕووی یاریزانانی یانەی نەینەوا بوونەوە و لەو یاریەدا، پێشمەرگەکان بە ئاستێکی بەرز بینران و توانیان بە ئەنجامی 3 سێتی بێ وەڵام و بە خاڵەکانی (25-22 ، 25-22 ، 25-16) بردنەوە بەدەست بهێنن و بەو ئەنجامەش کۆی خاڵەکانیان بۆ 6 خاڵ لە چوار یاری بەرز کردەوە و کۆتاییان بە یارییەکانیان هێنا لە کۆبوونەوەی یەکەمی قۆناغی یەکەمی هەشت تیمی خولەکەدا.
[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 218