ئیمامیش دێتن
وەرە نێو باغ و نێو گوڵزار و چیمەن وا لەسەر ڕێتن
هەڵاڵە و نێرگس و شەوبۆ و سوێسنە خاکی بەر پێتن
هەواخوای بەژن و باڵات هەر بە تەنیا من نەبووم، تەنیا
گەلێ لاوانی تازەپێگەیشتوو وەک ئەمن شێتن
هەزاران شێخ و شاب و شێت و ژیر، چاک و خراپ، ڕێکی
هەموویان کوشتەیی لەرزانەکان و گوارەیی گوێتن
دەلەرزن هەر وەکوو لەرزانە، بەندن هەروەکوو گوارە
بە بۆنەی بەژن و باڵات دیارە هاواڵی بەڕێ و جێتن
هەموو هاتوونە سەیری قیت و قۆزیت، پیر و لاو، ئەوڕۆ
بە قەولی سابڵاغی: وا «ئیمامی»ش حازرە و دێتن
#سەید کامیل ئیمامی#
#دیوانی ئاوات# [1][2]