فراکسیۆنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە ئەنجوومەنی نوێنەران بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرش و کردەوە تیرۆریستییە دەکات کە بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەیەکی هێزەکانی پێشمەرگەی قارەمانی لە باکووری #هەولێر# کردە ئامانج و زیانی دارایی لێ کەوتەوە.
دووبارە بوونەوەی ئەم هێرشە تیرۆریستیانە بۆ سەر هەرێمی کوردستان لەلایەن گرووپە لە یاسا دەرچووەکان بە شتێکی قبووڵنەکراو و پێشهاتێکی مەترسیدار دادەنرێت کە ئاساییش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و سەلامەتی هاووڵاتییانی دەکاتە ئامانج، هەروەها ئاماژەیە بۆ لاوازییەکی گەورە لەلایەن حکومەتی فیدراڵیەوە لە مامەڵەکردنی جددی و یەکلاکەرەوە لەگەڵ ئەم گرووپانەدا، کە پاڵپشتی داراییان بۆ دابین دەکرێت و چەکدار دەکرێن لەلایەن ئەو لایەنانەی کە نایانەوێت سەقامگیری هەبێت لە ئێراقدا بەگشتی.
بەم پێیە، داوا لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان دەکەین، هەنگاوی خێرا و بەپەلە بگرێتەبەر، ئەو گرووپە لە یاسا دەرچووانە و ئەوانەی هاوکاریان دەکەن ڕابگرێت و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکات، ڕووبەڕووی یاسایان بکاتەوە، کار بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاسمانی ئێراق بکات، و لێکۆڵینەوە بکات لە شوێنی ئاڕاستەکردنی ئەو فڕۆکە بۆمبڕێژکراوانە و شێوازی هاوردەکردنیان و ئەو لایەنانەی کە گرووپە لە یاسا دەرچووەکان بەم فڕۆکانە پڕچەک دەکەن.
ھەرێمی کوردستان بە سەرسەختی دەمێنێتەوە بەرانبەر بەو کەسانەی کە ھەوڵی تێکدانی ئاساییش و سەقامگیریی دەدەن و مەترسی لەسەر سەلامەتی ھاووڵاتییانی درووست دەکەن و ئەم هەوڵە نائومێد و بەدبەختانە بۆ تێکدانی ئاساییش و سەقامگیری هەرێمی کوردستانی پڕشکۆ سەرکەوتوو نابێت. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 323
Scrivi il tuo commento su questo articolo!