ناو: عوسمان
نازناو: عوسمان ماوەتی
ناوی باوک: مستەفا ئیبراهیم
ساڵی لەدایکبوون: 1957
ڕۆژی شەهیدبوون: #28-03-1991#
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی #ماوەت#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی #حەسار# ی شاری #کەرکووک#
$ژیاننامە$
لە ساڵی 1957 لە شارۆچکەی ماوەت لە دایکبووە، ساڵی 1977 پەیوەندی کردووە بە ڕێکخستنەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ەوە. ساڵی 1978 پەیوەندی کردووە بە هێزی پێشمەرگەوە لە هەرێمی چوار. لە ژیانی پێشمەرگایەتیی دا سێجار بریندار کراوە، لە کیمیابارانکردنی گوندی #شاناخسێ# دا بریندار بووە، لە وڵاتی ئێران چارەسەری وەرگرتووە و گەڕاوەتەوە ناو ڕیزی پێشمەرگە. ساڵی 1979 ئەندامانی خێزانەکەی دەستگیردەکرێن و ساڵ و نیوێک لە زیندانی بەعس دەبن. ساڵی 1987 ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و بووە بە باوکی کچێک بەناوی (داشناک) . دوا پلەی پێشمەرگایەتی بریتیی بووە لە جێگری تیپ لە بەتالیۆنی حەوتی #سلێمانی#. ساڵی 1991 بەشداری ڕاپەڕینەمەزنەکەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی کردووە، لە داستانی ڕزگارکردنی شاری کەرکووکی کردووە. لە بەرەبەیانی 28-03-1991 لە گوندی حەساری سەر ڕێگای کەرکووک -بەغدا شەهید دەبێت. جەستەی دەکەوێتە دەست هێزەکانی ڕژێمی بەعس، لە ڕێکەوتی #24-07-2003# لە گۆڕستانی شەهیدانی گردی سەیوان بەخاک دەسپێرێت. [1][2]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 324
Scrivi il tuo commento su questo articolo!