#نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە رێککەوتنی حکوومەتی فیدڕاڵیی عێراق و حکوومەتی ئەمەریکا دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانی کۆمیتەی باڵای سەربازیی نێوانیان و دەڵێت، ھەرێمی کوردستان پشتگیری لەو رێککەوتنە دەکات و ھاوکار و یارمەتیدەر دەبێت.
=KTML_Bold=ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیەندراوەکەیە….=KTML_End=
پێشوازی لە ڕێککەوتنی حکوومەتی فیدڕاڵیی عێراق و حکوومەتی ئەمەریکا دەکەین بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانی کۆمیتەی باڵای سەربازیی نێوانیان (HMC) و بەرەو پێشچوونی گفتوگۆکان دەربارەی پەیوەندی دووقۆڵی و داھاتووی ھاریکاریی ھاوبەش لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری، کولتووری، ئەمنی و سەربازیدا.
ھەرێمی کوردستان پشتگیری لەو ڕێککەوتنە دەکات و ھاوکار و یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی وڵات و بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای ڕێز لەیەکگرتن و بەرژەوەندیی ھاوبەش. [1]
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
#25-01-2024#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 191
Scrivi il tuo commento su questo articolo!