ناتوانی شت لە ژنەکەت داشاری
ڕووخسار و پێستی خۆت دەپشکنیت و
دەچیتەوە ماڵ،
ئاگات لێ نییە،
وێنەی لێوێکی سوور
لەسەر کراسەکەت دەبیننەوە.
ڕووخسار و پێست و
کراسی خۆت دەپشکنیت و
دەچیتەوە ماڵ،
ئاگات لێ نییە،
داوی پرچێک لەسەر پاڵتۆکەت دەبیننەوە.
ڕووخسار و پێست و
کراس و پاڵتۆی خۆت دەپشکنیت و
دەچتەوە ماڵ،
ئاگات لێ نییە،
بۆنێک لەناو ئێسکت دەبیننەوە.
ڕووخسار و پێست کراس و
پاڵتۆ و بۆنی ناو خوێنت دەپشکنیت و
دەچیتەوە ماڵ،
ئاگات لێ نییە،
شوختی نینۆکی ژنانە
لە جەستەت دەبیننەوە.
بە کورتی:
ئەگەر ژنت هەیە و
حەزت لە چیرۆکە لەگەڵ ژنانیدی و
نەتەوێ ژنەکەت بیزانێ
یا دەبێ واز بێنیت،
یا دەبێ نەچیتەوە ماڵ.
ناوی نووسەر: #زانا خەلیل# [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 126
Scrivi il tuo commento su questo articolo!