=KTML_Bold=بەڕێز/ کاک #محەمەدی حاجی مەحمود# سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان=KTML_End=
بەبۆنەی بەستن و بە سەرکەوتوویی کۆتاییھاتنی حەوتەمین کۆنگرەی #حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان - حسک# و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەک سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و سەرکردایەتی و تەواوی کادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە قۆناغە جیاجیاکانی بزووتنەوەی رزگاریخوازیماندا رۆڵی کاریگەر و بەرچاوی بینیوە، هیوادارین بڕیار و راسپاردە و دەرئەنجامەکانی کۆنگرەکەتان خزمەتی زیاتری گەشەسەندنی پارتەکەتان بکات لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی کوردستان بە ئاراستەی تێکۆشانی زیاتر بۆ خزمەتی ئامانجە ھاوبەشەکانمان و یەکڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەکان.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ئومێدەوارین پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە خەبات و تێکۆشانی لەپێناو بەدیهێنانی تەواوی مافە رەواکانی گەلەکەمان و داکۆکیکردن لە دەسکەوتەکانمان بەردەوام و سەرکەوتوو بێت. [1]
مەکتەبی سیاسی
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
#06-03-2022#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=