لە شەودا، کە دەنووم
پێخەفەکەم شەوباشێک دەکا،
ناڵینێک لە قاپەکانەوە بۆ شتن،
مەست لە چاوەڕوانییا،
دەرگا ئێشک دەگرێ و کلیلی
ناودەرگاکەش باوێشک ئەدا..
ئه و کاتەی شەو،
تاریکییەکانی خۆی قەد دەکا،
تۆفانی ئەستێرە لەسەر،
پێخەفەکەم دەنیشێتەوە...
پێڵاوە پەستەکانیشم،
بەستنەوەی ڕێگا هەڵدەچنێ و
ئازادییەکی چاوشینیش،
هەناسە هەڵدەکێشێ...
کەچی بیرم چووە له و شەوە شەنگەدا،
بە تەنهایی نووستووم !
ناوی نووسەر: #ڕۆژ هەڵەبجەیی# [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 87
Scrivi il tuo commento su questo articolo!