ناونیشانی پەرتووک: ڕەخنەی ئەدەبی؛ هونەری هەڵسەنگاندنی دەقی ئەدەبی
پەرتووکی ژمارە 26 لە زنجیرەی دۆسییەکانی سەردەم
ناوی نووسەر: کۆمەڵێک نووسەر
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای پەخش: #دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم#
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
=KTML_Bold=کوورتەیەک لە پەرتووک=KTML_End=
ڕەخنەی ئەدەبی، بریتییە لەو ژانرەی ئەدەب کە بایەخ بە شرۆڤە و هەڵسەنگاندنی کارە ئەدەبییەکان دەدات. لەم پڕۆسەی هەڵسەنگاندنەشدا هەم ئاستی هزر و ڕۆشنبیریی ڕەخنەنووسەکە و هەم ئاستی چێژیشی ڕۆڵی گرنگ دەبینن لە دیاریکردنی لایەنە ئیبداعییەکانی دەقەکە و پەیبردن بە نهێنییەکانی. هەڵبەتە بەپێی بۆچوون و هزری ڕەخنەنووسان ئاقاری جودا جودا و تیۆرەی هەمەچەشنی ڕەخنەی ئەدەبی هەن کە ڕەخنەنووسان وەکوو میتۆدی کارپێکردن پەنایان بۆ دەبەن. بەداخەوە لە ڕۆشنبیریی کوردیدا بزاڤی ڕەخنەیی زۆر لاوازە و ئەوەی هەشە زیاتر ڕانانە بۆ پەرتووکەکان یان سەرنجی سەرپێین. هەڵبەتە ڕەخنەنووس پێویستە ڕۆشنبیرییەکی دەوڵەمەندی هەبێت، گەر نا، ناتوانێت پەی بە قووڵاییەکانی دەقە ئیبداعییەکان ببات. [1]
Nota: il file PDF di questo libro non è disponibile , per favore aiutatemi Kurdipedia per ottenere questo file ! Invia libro Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 821
Scrivi il tuo commento su questo articolo!