ناونیشانی بابەت: قەیسەری محەی دگل 03
ناوی نووسەر: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
پێشانگای کڵاو جامانه و مشکییەکانی قەیسەری محەی دگل ، ببوە مایەی تێڕامانی زۆر لە رۆژنامەنوسانی عەرەب و وڵاتانی بێگانە ، چەندان ریپۆریاژو وێنەی فۆتۆی ، پێشانگای قەیسەری محەی دگل و قەیسەری وەسمان پاشا وقەیسسەری نەقیب-یان تۆمارو کردوە،
( کڵاوی بەکره )
لە 1962-1963 کڵاوی بەکرە ، لە رۆژهەڵاتی کوردستان-ەوە ، هێنرایە سلێمانی .
دەزووی رەنگاو رەنگ ، لە سەر رووکاری بازنەی دەرەوەی کڵاوەکە دەچنرا ، بە شیوەی وێنەی (ئەستێرە ، منداڵ ، گوڵ ، قۆری وێنەی عەنتیکەی سەرنج راکێشەری جوانی لەسەر دەچنرا ، ئەم تابلۆو زەخرەفانە بە پێی سەلیقەی ئه و کەسانە دروست دەکرا، کەکڵاوەکەیان دەچنی ، زۆر جار وێنەی ژن و منداڵ –ی لەسەر دروست دەکرا.
یا ناوی( کوردستان ، خاک ، کورد )ی لەسەر تۆمار دەکرا
، وەک کڵاوەکەی جەواهیری شاعیر ناوی کوردستانی لەسەر چنرابوو .
.ئەم کڵاوانە، تا سەرەتای ساڵی 1970لە بازاڕ دا مابوو ، دواتر سۆراخیان نەما.
( کڵاوی شلیلە )
ئەم جۆرە کڵاوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان دروست دەکرا ، لە شلیلە دەیان چنی ، شلیلە جۆرە دەزویەکی خوری بیلادی یە ، کڵاوی رەنگاو ڕەنگ و
ڕەش وسپی –یان هەیە
هەموو جۆرە وێنەیەکی لەسەر چنراوە وەک :
(گوڵ ، ئەستێرە، منداڵ ، پەپولە ، ژن ، پیاو)
( کڵاوی فازیلی )
ئەم جۆرە کڵاوە لە ساڵی 1963 پەیدا بوو،لەسەردەمی شۆڕشی ئەیلوول ،
دوای ئەوەی حیلمی عەلی شەریف سەرکردە یەکەم ، بڵێسەی شۆڕشی لە بناری بەمۆ هەلگیرسان ، دوای ئه و فازیل تالەبا نی کرا بە فەرماند ەی بەتالیونی بەمۆ ، له و سەردەمەدا ژنێک لە ناوچەی هۆرێن ،کڵاوێکی زەرردی مەیله و پرتەقاڵی بۆ فازیل تاڵەبانی دروست کرد ، ئەم کڵاوە جوان و سەرنج راکێشەر بوو ، کە فازیل تاڵەبانی کڵاوەکەی لەسەر کرد.
یەکەم جاربوو کڵاوی وا تایبەتمەند ..له و جۆرە رەنگ و چنینە دروست بکرێت
ببوە مایەی تێڕامانی ناو هێزی پێشمەرگه و خەڵکی ئاواییەکان .
ئەوجۆرە کڵاوەکە بوو ، بە باو ، مودێلی نوێ
سەراپا پێشمەرگەی پەل و لق و بەتالیون و هێزەکانی پێشمەرگە، لەو جۆرە کڵاوەیان دەکڕی و لەسەریان دەکرد ،ناویان نا ، ( کڵاوی فازیلی )..
.لە بەر ئەوەی فازیل تاڵەبانی ، یەکەم کەس بوو ، ئه و جۆرە کڵاوەی لەسە کر دبوو ، نرخی کڵاوی فازیلی له و ساڵانەدا بوو بە 30دینار بوو. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=