ناو: ئەحمەد
نازناو: ئەحمەدی حەمە ئاغای پشدەری
ناوی باوک: حەمە ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1890
ساڵی کۆچی دوایی:1985
شوێنی لەدایکبوون: لە دێی #بێشیر# سەربە شارەدێی #هێرۆ#ی شارۆچکەی #پشدەر#
شوێنی کۆچی دوایی: ئۆردوگای پێماڵک
$ژیاننامە$
ئەحمەد ئاغا کوڕی حەمە ئاغا کوڕی ئەحمەد ئاغا کوڕی حەمەد ئاغا کوڕی میراودەلە، ڕەچەڵەکی لە هۆزی #میراودەلی#یە بە (ئەحمەدی حەمەئاغای پشدەری) ناسراوە. بەگوێرەی بیرەوەرییەکانی لە ساڵی 1890 لە دێی بێشیری سەربە شارەدێی هێرۆی شارۆچکەی پشدەر لەدایکبووە. لە سەرەتای تەمەنی منداڵیدا، لە حوجرەی شێخ بیلال لە دێی هێرۆ خوێندوویەتی، پاشان چووەتە #سلێمانی# بۆ حوجرەی خواجە ئەفەندی، دواتر ڕوشدیەی عەسکەری لە #کەرکووک# تەواوکردووە. زمانەکانی فارسی عەرەبی و تورکی باش زانیوە، گەلێک هۆنراوەی بە کوردی و فارسی هەیە، لە کاتی جەنگی جیهانی یەکەمدا، لایەنگری #شێخ مەحمودی حەفید# بووە، بەشداری شەڕی پشدەر و ڕووسی کردووە، لە ساڵی 1943 بۆ 1946 لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق بووە بە نوێنەری پشدەر، لە ساڵی 1985 لە ئۆردوگای پێماڵک کۆچی دوایی کردووە، هەر لەوێش نێژراوە.
یەک بەرهەمی چاپکراوی هەیە بەناوی (بیرەوەرییەکانی ئەحمەدی حەمە ئاغای پشدەری، ئامادەکردنی عەبدولرەقیب یوسف و سدیق ساڵح، سلێمانی 2001. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 338
Scrivi il tuo commento su questo articolo!