شێخ شەروان گومەتی هەرناگرێ.
گومەت: گومەز. پێشوان دەڵێن: شێخ شەروان شێخێکی ناوداربووە لە دەشتی هەولێر، گوندێکیش بەناوی ئەوەوە ناونراوە، گۆڕەکەشی هەر لەوێیە، هەر چەندە گومەزی لە کەرپووچک بۆ درووست دەکەن، بێ کەڵک دەردەچێت و خراپ دەبێت، بیروباوەڕی خەڵکی ئایینی ئەو ناوە پێیان وایە کە لەبەر بێ فیزی خۆی نایەوێت، بۆیە خراپ دەبێت. بۆ کەسێک بەکاردێت کە شتێکی باشی بۆ بکرێت، بەڵام لەبەر هۆیەکی تایبەتیی خۆی نەیەوێت. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 10