جۆری وشە: ناو
واتا: لاپەڕەی تێکەڵاو؛ تێکەڵبوونی دوو بابەت لە لاپەڕەیەکدا، بەتایبەتیی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا.
ئینگلیزی: messing page (لاپەڕەی تێکەڵاوبوو)
فەڕەنسی: mise-en-page (دیزاین)
زۆر جار لە دیزاینی ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا چونکە کوورت و درێژی بابەتەکان کتومت بە ئەندازەی لاپەڕەکان نین، ئەوا بۆ ڕێکخستنیان بەشێکی بابەتێک لەگەڵ بابەتێکی تر دەکەوێتە لاپەڕەیەکەوە، بەو لاپەڕەیە کە دوو بابەت یان زیاتر لەخۆ دەگرێت دەوترێت: میزانپاج، میسینگ پەیج. [1]
وا دەردەکەوێت هەر لە وشە ئیگلیزی یان فەڕەنسییەکە وەرگیرابێت. کە واتاکانیان هەرچەند کەمێک جیاوازن بەڵام نزیکن لە وشەی ئاماژە بۆکراو.
Nota: Kurdipedia vuole raccogliere "tutte" le parole curdi e frasi da tutti i dialetti . Si prega di aiutare Kurdipedia ...
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 34