سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە توندترین شێوە هێرشە دڕندانەکەی شەوی رابردووی سەر شاری مۆسکۆی سەرکۆنە کرد.
#نێچیرڤان بارزانی# سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردەوە بە تووندترین شێوە هێرشە دڕندانەکەی سەر هاووڵاتییانی سڤیلی شاری مۆسکۆ سەرکۆنە دەکەم.
بڵاویشی کردەوە بیر و نزاکانم لەگەڵ بنەماڵەی قوربانییان و گەلی رووسیایە.
نێچیرڤان بارزانی هەروەها بڵاویشی کردەوە تیرۆر هەڕەشەیەکی جیهانییە و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی یەکگرتوو بێت بۆ تێکشکاندنی.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی (#22-03-2024#) ژمارەیەک چەکداری #داعش# هێرشیانکردە سەر هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شاری کڕاسنۆگۆرسکی نزیک مۆسکۆی پایتەخت و بە هۆیەوە زیاتر لە 60 کوژراو و 115 بریندار هەن، کە بەشێکیان منداڵن. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 112
Scrivi il tuo commento su questo articolo!